نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەكەی ئەمەریكا بۆ سەر ڤەنزوێلا پێشهاتێكی مەترسیدارە
نوچەنێت
ڕۆژی یەکشەممە (2026/1/4) ئاژانسی (رۆیتەرز) بلاویکردەوە، دوای هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی سەرۆکی ئەم وڵاتە بڕیارە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆببێتەوە سەبارەت بە پرسی نیوان ئەمەریکا و ڤەنزوێلا و پێشتریش ئەنجومەنەکە دوو جار کۆبووەتەوە لە مانگی تشرینی یەکەم و مانگی کانوونی یەکەمی (2025)دا.
ساموێل مۆنکادا، باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، "ئەمە جەنگێکی داگیرکارییە و ئامانجی لێی بریتییە لە تێکدانی شێوازی حوکمڕانی لە ڤەنزوێلا، سەپاندنی دەسەڵاتی زۆرداری و دەستبەسەرداگرتنی سامانە سرووشتییەکانی وڵاتە لە سەرووی هەمووشیانەوە نەوت". دەشڵێت، "ئەمەریکا پەیماننامەی دامەزرێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێلکردووە کە دەبێت هەموو ئەندامەکان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیاندا خۆیان لە هەڕەشە و بەکارهێنانی هێز دژی یەکپارچەیی خاکی یان سەربەخۆیی سیاسی هەر وڵاتێک بپارێزن."
لە لایەکی ترەوە، ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا پێشینەیەکی مەترسیدارە، گرنگە ڕێزگرتنی تەواوی هەمووان هەبێت بۆ یاسای نێودەوڵەتی بە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە.".
مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "مادۆرۆ دیکتاتۆرێکی تۆمەتبار بوو، تاوانبارە بە ماددەی هۆشبەر و، هەنگاوەکەی ئەمەریکا دادپەروەرییە نەک گۆڕینی ڕژێم".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment