بە بڕیاری ترەمپ هەناردەکردنی نەوتی ڤەنزوێلا وەستێندرا ئابووری جیهان

نوچەنێت

دوای دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا هەناردەکردنی نەوت لەم وڵاتە وەستاوە و ڕێگە بە هیچ کەشتییەک نادرێت نەوتی ئە وڵاتە بگوازێتەوە. بەرپرسانی کۆمپانیا نەوتییەکان دەڵێن، "چاوەڕێی بڕیارن".

ڕۆژی یەکشەممە (2026/1/4) ماڵپەڕی (auto.economictimes) بڵاویکردەوە، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، "هەناردەکردنی نەوتی ڤەنزوێلا بۆ دەرەوە بە تەواوەتی وەستاوە و ڕێگە بەهیچ جۆرە هەناردەکردنێک نادرێت". هەروەها چەندین کەشتی بە چارەنووسی نادیارەوە لە چاوەڕوانیدان.

دوێنێ شەممە (2026/1/3) سەرۆکی ئەمەریکا دوای هێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، "گەماڕۆ بەسەر وڵاتەکەدا جێبەجێ کراوە، چیتر نەوت لە ڤەنزوێلاوە هەناردە ناکرێت". چەندین سەرچاوە و کۆمپانیای گەورەی نەوتی وەستانی هەناردەکردنی نەوتیان دووپات کردووەتەوە.

لەلایەکی ترەوە بەرپرسانی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "هیچ بڕیارێکیان پێنەگەیشتووە سەبارەت بە عەمبارکردن یان بەتاڵکردنەوەی نەوتەکانیان و چاوەڕێی پێشهاتی نوێ دەکەن، دوای ئەوەی ئەمەریکا هێرشیکردە سەر ڤەنزوێلا و دەنگی چەندین تەقینەوە لە پایتەختی ئەم وڵاتە بیسترا و سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی دەستگیرکران". سەرۆکی ئەمەریکا ئۆپراسیۆنەکە، "بە سەرکەوتوو ناودەبات". وڵاتان کاردانەوەی جیاوازیان هەبوو بەرامبەر بە دوایین پێشهاتەکانی ئەمەریکا و ڤەنزوێلا.

پێشتر چەندین جار نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕایگەیاندبوو، "ئامادەیە نەوت و گاز هەناردەی جیهان بکات، بەڵام ئەمەریکا لە (2019) زنجیرەیەک سزای بەسەر کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلادا سەپاند، نەوتی وڵاتەکە گەورەترین گەماڕۆی بەسەردا سەپێندرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین