جێگرەوەی مادورۆ دیاری کرا و ئەمریکاش ڕەتیدەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت: باخان ڕەزا

لە هەنگاوێکی دەستووریدا بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی دەسەڵات، دادگای باڵای ڤەنزوێلا بڕیاری دا دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی بە وەکالەت ڕادەستی جێگری سەرۆک بکات، ئەمەش کاردانەوەی توندی ئیدارەی ئەمریکای لێکەوتەوە.

ڕۆژی یەكشەممە (4-1-2025) دادگای باڵای ڤەنزوێلا لە بەیاننامەیەکی ڕایگەیاند، بڕیارمان داوە (دێلسی ڕۆدریگێز گۆمێز)، جێگری نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی پێشووی وڵات، بۆ وەرگرتنی سەرجەم دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی و بەڕێوەبردنی وڵات بە شێوەی بەوەکالەت دەستنیشان بکەن. هاوکات دادگای باڵا هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی کارکردنی دامەزراوەکانی حکوومەت و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان گەڕاندووەتەوە.

لە ڕووی یاساییەوە، بڕیارەکە پاڵپشتە بە ماددەکانی (234) و (239) لە دەستووری ڤەنزوێلا، کە بە ڕوونی دەسەڵاتی بەخشیوە بە جێگری سەرۆک بۆ ئەوەی لە حاڵەتەکانی ئامادەنەبوونی کاتی یان بۆشایی لە پۆستی سەرۆکایەتیدا، ئەرکەکانی سەرۆک و دەسەڵاتی جێبەجێکردن بگرێتە ئەستۆ.

هاوتەریب لەگەڵ دەرچوونی بڕیارەکە، دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێکدا بە توندی دژایەتی خۆی بۆ ئەو هەنگاوە دەربڕی. ترەمپ ڕایگەیاند، "دێلسی ڕۆدریگێز کەسایەتییەکی نەگونجاوە و ئیدارەکەی قبووڵی ناکات ناوبراو پۆستی سەرۆکایەتی ڤەنزوێلا وەربگرێت"، ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆدریگێز لەلایان وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێنراوە.

نیکۆلاس مادورۆ مۆرۆس لەدایکبووی (1962)ـە، لە ساڵی (2013)ـەوە و دوای مردنی هوگۆ چاڤیز، سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتەی گرتە دەست، كە بۆ ماوەیەكی زۆر لەدەسەڵات مایەوە، بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا دانیان بە سەرۆكایەتیی مادۆرۆ نەناوە بە هۆی ساختەری لە هەڵبژاردنەكان. دوای دژایەتیکردنی ئەمریکا و گوێنەگرتن لە هۆشدارییەکانی دۆناڵد ترەمپ، مادورۆ بەرەبەیانی (3/1/2026) لەلایان هێزی دەلتاوە "Delta Force" دەستگیرکرا و ڕەوانەی ئەمریکا کرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین