دوو وڵاتی تر پێچەوانەی خواستی ئەمەریکا پەیوەندییەكان فراوانتر دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

چین و پاکستان برەوی زیاتر بە پەیوەندییەکانیان دەدەن، لە کاتێکدا ئەمەریکا ئامانجییەتی لەگەڵ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی پاکستان قووڵتر بکاتەوە.

ڕۆژی دووشەممە (2026/1/5) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، چین و پاکستان بەڵێنیان دا پەیوەندییەکانیان زیاتر بەهێز بکەن و هاوکاری فراوانتر بکەن و دۆستایەتیی مێژووییان پەرە پێبدەن لە کاتێکدا ئەمەریکا لە هەوڵی ئەوەدایە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پاکستان بەهێز بکات. وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین لە پەکین لەگەڵ وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕایانگەیاند، "دۆستایەتیی و ستراتیژی هاوبەشی وڵاتەکانیان دووپات دەکەنەوە".

هاوکات لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا هەردوو وڵات باس لەوە دەکەن، "چین و پاکستان پەیوەندییەکانی خۆیان زیاتر پەرە پێدەدەن، هاوکاری هاوبەشیان قووڵتر دەکەن، ئامادەی کێبڕکێ کردن دەبن لەگەڵ وڵاتاندا".جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، "هاریکاری پیشەسازی، کشتوکاڵ و کانزاکان بەهێزتر دەکەن هەروەها هاوکاری لە کەرتەکانی دارایی و بانکی زیاد دەکەن".

لە لایەکی ترەوە سەرەڕای ئەوەی ئەمەریکا خەرجییە داراییەکانی لە دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگرتووە، بەڵام، "ئیدارەی ترەمپ بڕی (397) ملیۆن دۆلاری بۆ پرۆگرامێکی ئەمەریکا لە پاکستان تەرخان کرد کە چاودێری بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی ئێف (16) دەکات".

پاکستان یەکێکە لە نزیکترین هاوبەشەکانی چین و پشتیوانی دیپلۆماسی پێشکەش بە پەکین دەکات لە سنوورێکی فراوانی جوگرافیدا. لە بەرامبەردا پەکین بە ملیارەها دۆلار وەبەرهێنان لە پاکستان دەکات و بەردەوامە لە برەوپێدانی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین