هونەرمەند و پەیكەرتاش عوسمان ڕەحمانزادە کۆچی دواییکرد کولتوور

نوچەنێت: شاتو عەلی

هونەرمەند و پەیكەتارشی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی كوردستان عوسمان ڕەحمانزادە، ناوسراو بە (باوکە ژێپێتۆی)، دوای نزیک (40) ساڵ لە کاریی هونەری، بەهۆی نەخۆشی کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ دووشەمە (5/1/2025) عوسمان ڕەحمانزادە هونەرمەند و پەیكەرتاش، لە تەمەنی (65) كۆچی دواییكرد، كە بە بەشداریی جەماوەرێکی زۆری خەڵکی ناوچەکە  هەر لە نزیک مۆزەخانەکەی خۆی بەرەودوا مەنزڵی بەڕێ کرا، كە لە ماوەی (37) ساڵ تەمەنی هونەریی خۆیدا، زیاتر لە (1600) پەیکەری لە دار دروستکردووە.

هونەرمەند عوسمان ڕەحمانزادە، لە ساڵی (2018) لەسەر ئەرکی خۆی مۆزەخانەیەکی لە گوندەکەی خۆی دروستكردووە، کە پێکهاتووە لە (20) بەش و دەیان هەزار پەیکەری دارینەی لە خۆ گرتووە، بۆتە شوێنێکی گرنگ بۆ توێژەرانی کولتووری کوردی و کوردستان.

جێگەی ئاماژەدانە، هونەرمەند عوسمان ڕەحمانزادە، لە دایکبووی (1956)ـی شاری بۆکانە، لە ساڵی (1988)دا ڕووی لە هونەری پەیکەرسازی کردووە، دیاریترین کارە هونەرییەكانی  بریتین لە (وێناکردنی نەریتە ڕەسەنەکانی بووکە بارانە، گێڕانەوەی مێژوویی، کایە فۆلکلۆرییەکان).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین