فەرهاد ئەتروشی: پەرلەمان سەنتەری دەرکردنی بڕیارە گرنگەکانە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت: مەستان سۆران

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمان سەنتەری پرۆسەی سیاسییە و ناوەندی دەرکردنی بڕیارە گرنگەکانە و دەشڵێت، پێویستە سەرۆکایەتیی پەرلەمان تێڕوانینێکی تایبەتی بە دەسەڵاتی یاسادانان بۆ چوار ساڵی داهاتوو هەبێت.

ڕۆژی دووشەممە (5/1/2025) فەرهاد ئەتروشی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبارەی كاری داهاتووی پەرلەمان ڕایگەیاند، لە عێراق، پەرلەمان سەنتەری پرۆسەی سیاسییە و ناوەندی دەرکردنی بڕیارە گرنگەکانە، بۆیە پارێزگاریکردن لە پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ کورد زۆر گرنگە.

سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی دەستەی نوێی پەرلەمانی عێراق، فەرهاد ئەتروشی دەڵێت، پێشنیارمان كردووە، كە دەبێت، سەرۆکایەتیی پەرلەمان تێڕوانینێکی تایبەتی بە دەسەڵاتی یاسادانان بۆ چوار ساڵی داهاتوو هەبێت، بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونیان هەبێت لە جێبەجێ کرد یاساکان و دیاریکردنی یاسا گرنگەکان و ئەوانیش پێشوازیان لە پێشنیازەکە کرد.

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق زیاتر ڕوونیكردەوە و گووتی، بەبێ جێبەجێکردنی یاسا و دەستوور هەرگیز هیچ کێشەیەک چارەسەر نابێت، بۆیە دەبێت دەستوور دادوەر بێت.

جێگەی ئاماژەپێدانە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە و تیایدا خشتەی کاری دووەم دانیشتنی وەرزی یەکەمی خولی شەشەمی یاسادانانی بڵاوکردەوە، كە لە سێ بڕگە پێكهاتبوو، بڕگەی ئەكەم: دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران. بڕگەی دووەم: پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران. بڕگەی سێیەم: گفتوگۆی گشتیی دەکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین