ئەردۆغان: گەرانەوەی تورکیا بۆ بەرنامەکانی فڕۆکەی جەنگی (ئێف 35) بۆ ناتۆ گرنگە
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (2026/1/5) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بلومبێرگ گوتی، لە چاوپێکەوتنەکەم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە مانگی ئەیلوول راستەوخۆ گفتوگۆم لەبارەی گەرانەوەمان بۆ بەرنامەکانی فڕۆکەی جەنگی (ئێف- 35) و هەڵگرتنی سزاکان کرد، پێم راگەیاندووە بۆ ئاسایشی ناتۆ، تورکیا و ئەمەریکا گەرانەوەمان بۆ بەرنامەکان گرنگ و بەبێ تورکیا ئاسایشی ناتۆ دەستەبەر ناکرێت."
سەرۆکی تورکیا پێشیوایە سەپاندنی سزاکان وەکوو نادادپەروەرییەک بەرامبەر تورکیا کراوە و دەشڵێت، "ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە، پاراستنی پێگەی تورکیایە و بەشێوەیەکی نایاسایی سزادانی بانکەکانی تورکیا بوو، لەئێستادا لەم چوارچێوەیە دانوستاندنەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا بەردەوامن و هیواخوازم هەم بەپێی یاسا و هەم بەپێی پەیوەندییە ستراتیژییە هاوبەشەکانمان دادپەروەری بەدەست بهێنرێت. دووبارە هاتنە سەر دەسەڵاتی ترەمپ زیندووبوونەوەیەکی نوێی بە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمەریکا بەخشییەوە."
ئەو قسانەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەی ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ترەمپ ئەنجام بدات، بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا لەو پەیوەندییەدا سەرۆکی تورکیا تاوتوێی پرسی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمەریکا و گەرانەوەی بۆ بەرنامەکانی فڕۆکەی جەنگی (ئێف- 35)، هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی ئۆکراینا و ڕووسیا و دوایین پێشهاتەکان و هەڵوێستی تورکیا لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا بکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment