دەوڵەت باخچەلی بۆ هەسەدە: ئەگەر لەگەڵ سوپای سووریا یەک نەگرنەوە رێگەی دیكە بەکاردەهێنین تورکیە

نوچەنێت

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە هەڕەشەی توند لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات و دەڵێت، "یەکگرتنەوەی سوپای سووریا و هەسەدە دەبێت خێڕاتر بکرێت، ئەگەر سووریا دیموکرات پابەندی رێککەوتنی (10)ـی ئادار نابێت ئێمە بەشێوەی بەکارهێنانی هێز پابەندییان دەکەین."

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/1/6) ماڵپەڕی (ستار گەزەتە) بڵاوی کردەوە، سەرۆکی مەهەپە لە کۆبوونەوەی گروپی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا هەڕەشە لە هەسەدە دەکات و ڕایگەیاند، "ئیسرائیل دەیەوێت لە سووریا مەزڵووم عەبدی ئامادە بکات بۆ شوێنگرەوەی سەرۆکی رێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئێمەش هەرگیز رێگەنادەین ئەو پلانەی ئیسرائیل سەربکەوێت."

سەرۆکی مەهەپە لە كۆبوونەوەكەدا باسی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا كردووە و ئەو ناوچەیەی بە دەوڵەمەند ناودەبات، پێشیوایە هەسەدە دەسەڵاتی تەواوی بەسەر ئەو ناوچەیە هەیە، كە لە ژێر کاریگەریی ئیسرائیل و دەشڵێت، ئەگەر سووریا دیموکرات پابەندی رێککەوتنی (10)ـی ئادار نابێت ئێمە بەشێوەی بەکارهێنانی هێز پابەندییان دەکەین."

هەروەها داواش لە هۆزە عەرەبەکانی سووریا دەكات، كە پشتیوانی حکومەتی نوێی ئەحمەد شەرع بن بۆ ئەوەی دوووبارە خاکی سووریا دابەش نەبێت.

باخچەلی کە بە ئەندازیاری پرۆسەی ئاشتی نوێ لە تورکیا دادەنرێت، پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەکە دووپات دەکاتەوە و راشیگەیاند، "هەموو لایەک لە ئیدرادە و پێداگیری هاوپەیمانی جمهور بەرانبەر بە پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر تێگەیشتووە، وتەک هەیە دەڵێن، هەر کوردێک تورکی خۆش نەوێت بوونی نییە، وە هەر تورکێکیش کوردی خۆش نەوێت بوونی نییە."

جێگەی باسە، بەرپرسانی باڵای تورکیا بەردەوامن لە هەشەڕەکردن لە هێزەکانی سووریای دیموکرات وەک درێژکراوەی رێکخراوی پەکەکە ناویان دەبەن، تورکیا هەسەدە تۆمەتبار دەکات بە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل لە سووریا و داوای هەڵوەشاندنەوە و یەکگرتنەوەیان لەگەڵ سوپای سووریا دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین