تورکیا و پاکستان بڕیاریاندا هێزی سەربازیی بۆ سعوودییە بنێرن تورکیە

نوچە نێت:

هێرشی حووسییەکان هەریەک لە تورکیا و پاکستانی ناچارکرد پشتیوانی لە هاوپەیمانەکەیان سعوودیە بکەن، دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هەرسێ وڵات لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا بڕیاریاندا هێز و توانای سەربازییەکان لە سعوودیە جێگیر بکەن، ئەمەش کاردانەوەی ناوخۆیی لێکەوتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/10/7) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاوی کردەوە، ڕێککەوتنی مەککە لە نێوان سعوودییە و پاکستان و تورکیا لەسەر بنەمای بەرگریکردن و پاراستنی ئاسایش و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی یەکتری واژۆکراوە، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر هەریەکێکیان ئاماژەیە بۆ هێرشکردنە سەر هەموویان، دوێنێ لە کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی هەرسێ وڵات لە ریازی پایتەختی سعوودییە تاووتوێی دوایین هەڕەشەکانی حووسییەکان و هێرشەکانیان بۆسەر شارە جیاوازەکانی سعوودیە کرد.

دوای کۆبوونەوەکە وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشی بڵاوکردەوە کە تیایدا هەرسێ وڵات بڕیاریانداوە دەستبەجێ بەڵێنەکانی بەرگریی جێبەجێ بکەن و ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بۆ ناردن و  دابینکردنی هێز و توانا سەربازییەکان بۆ ئەو هێزانەی لەسەر خاکی سعوودیەنو ڕووبەڕووی هێرشەکانی حووسیەکان دەبنەوە. هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا هەرسێ وڵات ئیدانەی هێرشەکانیان کرد بۆ سەر شاری مەککە و مەدینە و ناوەندەکانی ئابووری سعوودییە. 

دوای ئامادەیی دەربڕیی تورکیا و پاکستان بۆ پشتیوانیکردنی سعوودیە، لەنێوخۆی تورکیادا کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە، بەتایبەت ئۆپۆزسیۆنی تورکیا پێیوایە حکومەت دەیەوێت وڵاتەکەیان رووبەڕووی هەڕەشەی جددی بکاتەوە و بڕیاری تاک لایەنە دەدات، هەروەها پێشیان گونجاو نییە لە دۆخێکی وەک ئەمڕۆ هێزی سەربازیی بۆ سعوودیە بنێردرێت، هەروەها لە پاکستانیش ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە ڕژاونەتە سەر شەقام دژی بەشداریکردنی حکومەتەکەیان لە شەڕی نێوان حووسیەکان و سعوودییە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین