دەم پارتی: کۆتایی ئەم مانگە پرۆسەی چەکدانان بەتەواوی کۆتایی دێت
نوچە نێت:
ڕۆژی چوارشەممە (2026/10/7) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، پرۆسەی ناوچەی بێ تیرۆر و تورکیایەکی دوور لە تیرۆر کە وەک حکومەتی تورکیا ناوی دەبات، هەنگاو بە هەنگاو بەرەو کۆتایی دەچێت، تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی لەمیانی بەشداریکردنی بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی سەبارەت بە کاتی چەکدانانی پەکەکە بەیەکجاری دەڵێت، "بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە کۆتایی ئەم مانگە بەتەواوی چەکەکانیان دادەنێت."
سەبارەت بە پرۆسەی نوێی ئاشتی هاوسەرۆکی دەم پارتی گووتیشی، "بەڕاستی لە پرۆسەی نوێدا لەلایەنی بەرامبەر "حکومەتی تورکیا"، باوەربەخۆبوونێک و ئامادەییان تێدایە، ئەگەر بەراوردی پرۆسەی ئاشتی ساڵی (2013) و پرۆسەی ئێستا بکەین، ئێستا بەراستگۆیانە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە دەستپێشخەری و نزیکبوونەوەی لایەنەکان و هەوڵی جددیی هەیە."
بەکرهان بۆ دوایین وادەی پرۆسەکە پێیوایە تاوەکو (27)ـی تشرینی یەکەمی ئەم مانگە هەنگاوەکانی چەکدانان تەواو دەبێت کە لەئێستادا دەزگای میت و وەزارەتی ناوخۆی تورکیا چاودێری دەکات، لێرەدا تەنیا هەڵسەنگاندن و ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتیی نییە دەبێت هەنگاوەکان هەمووی وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment