ئیسرائیل ڕەزامەندی لەسەر گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاری بۆ کەناری ڕۆژئاوا لە غەزەدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕیوە سەبارەت بە گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکان، سەرەتا بە گەڕاندنەوە خزمەتگوزاری هێڵی مۆبایل بۆ کەناری ڕۆژئاوا لە فەڵەستین".

ڕۆژی سێشەممە (2026/1/6) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، وەزارەتی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل بۆ فەلەستینییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا، بۆ ئەم مەبەستە دوو کۆمپانیای بەناوبانگی مۆبایلی فەلەستینی و کۆمپانیایەکی سویدی ڕێککەوتنی لە ئەستۆ گرتنی بەڕێوەبردنی گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایلیان واژۆ کردووە و لەلایەن ئیسرائیلەوە پەسەند کراوە".

وەزارەتەکە دووپاتی دەکاتەوە، "پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەکە بەشێکە لە رێککەوتنی چوارچێوەی (2022) لە نێوان ئیسرائیل و دەسەڵاتی فەلەستین کە ڕێگە بە تەکنەلۆژیای جیاوازی مۆبایڵ دەدات و چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەکە شەش مانگی پێویست بێت".

بە گوێرەی زانیارییەکان، چاوەڕوان دەکرێت وردە وردە پرۆسەی دەستپێکردنی دووبارە بونیاتنانەوە و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکان بۆ فەڵەستین بگەڕێتەوە، دوای دوو ساڵ و نیو زیاتر لە بەردەوامی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، قوربانیدان و وێرانکارییە بەردەوامەکان.

وەک ئاشکرایە بەهۆی جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلەوە دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەکی و پێویستەکان کارێکی ئەستەم بوو و جەنگەکە وێرانکاری زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و هاووڵاتییانی سڤیل قوربانی یەکەمی جەنگەکە بوون تا ئاستی بێبەشبوون لە ئاو و خواردن کە پێویستی سەرەکیان بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین