کۆمپانیای سۆمۆ: جارێكی دیكە هەناردەکردنەوەی نەوتی كوردستان ناوەستێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (7/1/2026) عەلی نزار شەتری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی عێراق (سۆمۆ) بە رووداوی ڕایگەیاند، ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ و کۆمپانیاکانی نەوت لە (25/9/2025) ئەنجامدرا، گەرەنتییە بۆ نوێکردنەوەی و دڵنیابوونەوە لەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت جارێکی دیکە ڕاناوەستێت و بڕیاریشە کە لە ئاییندەیەکی نزیکدا کۆمپانیاکە دەستبەکاربێت بۆ دیاریکردنی تێچووی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغدا لەگەڵ کۆمپانیای وود مەکێنزی بەریتانی کراوە، لە یەکێک لە بڕگەکانیدا هاتووە، کە ئەم ڕێککەوتنە بۆ دیاریکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە بۆیە بڕى 16 دۆلار بۆ تێچووى دەرهێنان و گواستنەوەى نەوت دیاریکراوە بدرێتە کۆمپانیاکانى نەوت تاوەکو ئەو کاتەی بابەتەکە یەکلایی دەبێتەوە، بەڵام لەبرى پارە نەوتیان بە نرخى رۆژ پێدەدرێت.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە ئەو کڕیارانە لە دەوری نەوتەکەمان کۆبکەینەوە کە زۆرترین نرخمان پێدەدەن و کڕیاری بێ کێشەن لە رووی یاساییەوە، چونکە ئێستا نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئەورووپا خواستێکی زۆری لەسەرە و پڕفرۆشتنی بازاڕی نەوتیش بۆ ئێمە بازارەکانی ئاسیایە چونکە 75% نەوتەکە بۆ بازاڕەکانی ئاسیا و 12% بۆ ئەورووپا و ئەو بڕەشی دەمێنێتەوە بۆ بازاڕەکانی ئەمریکایە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment