ڕووسیا و ئۆکراینا لە چەندین بەرەوە هێرشیان دەستپێكرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڕووسیا و ئۆکراینا لە چەند لایەوەکەوە هێرشی دژ بە یەکیان ئەنجامدا، جەنگەکە قووڵتر بووەتەوە، هەردوولا زیانیان بە ژێرخانی سەربازیی یەكتر گەیاندووە.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/1/7) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "هێرشی پلان بۆ داڕێژراو بە فڕۆکە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، مووشەک و تۆپخانە بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئۆکراینا و شوێنەکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و عەمبارەکان و پێگەکانی سەربازی کاتی لە (140) شوێن ئەنجامدراوە، لە ماوەی (24) کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی (1,280) ئۆکراینی بوونە قوربانی.

لە لایەکی ترەوە، سوپای ئۆکراینا ڕایگەیاند، "هێزەکانی ئۆکراینا هێرشیان کردووەتە سەر چەندین ناوچەی جیاوازی کۆگاکردنی نەوت لە ڕووسیا و ئاگرێکی گەورە لە شوێنێکی سەرەکی دابینکردنی سووتەمەنی کەوتووەتەوە. بەرپرسانی کیێڤ باس لەوە دەکەن، "هێرش کراوەتە سەر کۆگایەکی لۆجیستی کە لەژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا بوو"، هاوکات دووپاتی دەکەنەوە، "زیانیان بە پێداویستییە سەرەکییەکانی ژێرخانی ئابووری ڕووسیا گەیاندووە".

تادێت زیانەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا زیاتر دەبێت، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "ژمارەیەکی زۆری مووشەک، (81) فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و (221) شەڕی جیاواز لە رۆژی ڕابردوووەوە تۆمار کراوە و ڕووسیا زیاتر لە هەزار سەربازی لەدەستداوە لەگەڵ چەندین جۆری جیاوازی تانک، زرێپۆش، سیستەمی تۆپخانە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەندین جۆرە فڕۆکەی سەربازی زیانیان پێگەیشتووە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین