تورکیا: لە نزیکەوە چاودێریی ڕێککەوتنی سووریا و ئیسرائیل دەکەین تورکیە

نوچەنێت

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەنوێنەرایەتی سەرۆکی تورکیا دوێنێ گەیشتە پاریس و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند، "بەرێز شەیبانی بەشداری لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی ئیسرائیل و سووریا و ئەمەریکا کرد، ئێمە هەر لەسەرەتاوە چاودێری ئەم دانوستاندنە دەکەین."

ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/1/7) ماڵپەڕی (DHA) بڵاوی کردەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستاندنی سێقۆڵی نێوان شاندی باڵای ئیسرائیل و ئەمەریکا و سووریا، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە نوێنەرایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی سەرکردەکانی هاوپەیمانی خۆبەخشەکان لە پاریس کرد، دواتر لەگەڵ ئەسعەد حەسەن شیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە. 

سەبارەت بە ناوەڕۆی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا فیدان ئاشکرای کرد، "بەرێز شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ بەشداریکردن لە دانوستاندنی سێقۆڵی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل و سووریا لە پاریس بوو، ئێمە هەر لەسەرەتای دانوستاندنەکان زۆر بەوردی چاودێری دەکەین، بەبەردەوامی هەم لەگەڵ لایەنی سووریا و هەم لەگەڵ لایەنی ئەمەریکا لە گفتوگۆداین."

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، "لەدوای ئەم دانوستاندنە لەگەڵ بەرێز شەیبانی کۆبوویەنەوە و تاوتوێی دوو پرسمان کرد، یەکەمیان دانوستاندنەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا، و دووەمیان دوایین پێشهاتوو ئەنجامی کۆبوونەوەی چەند ڕۆژەی رابردوویان لەگەڵ هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە)."

فیدان باسی لەوەش کرد کە تۆم باراک باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە و نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە سووریا بەشداری دانوستاندنەکانی نێوان ئیسرائیل و سووریای کردووە و دواتریش لەگەڵ ئەو کۆبۆتەوە و تاوتوێی ناوەڕۆکی دانووستاندنەکانی ئیسرائیل و سووریایان کردووە.

جێگەی باسە، بەچاودێری ئەمەریکا بەرپرسانی سووریا و ئیسرائیل لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆبوونەوە و تاوتوێی سەروەری خاکی سووریا و سەقامگیری و گرەنتی ئاسایشی ئیسرائیل و بەهێزکردنی خۆشگوزەرانی هەردوو وڵات کرا.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین