ئۆپراسیۆنی ئەمەریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا و کاریگەرییەکانی لەسەر چین
نوچەنێت
وەرگێڕانی: سنوور یاسین
دەیان ساڵە چین هەموو هەوڵەکانی خۆی کۆکردووەتەوە لەپیناو پلاندانان، بونیاتنان و هەبوونی ویستی دروستکردنی کاریگەری لەسەر ڤەنزوێلا و چەندین ڕێگەی جیاوازی بۆ ئەم مەبەستە گرتووەتە بەر، بەڵام بە ئۆپراسیۆنەکەی ئەمەریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی سەرۆکی ئەم وڵاتە و هاوسەرەکەی و بردنیان بۆ نیویۆرک چین تووشی حاڵەتی پەشۆکاوی بووە. هەر زوو دوای ڕووداوەکە وەزارەتی دەرەوەی چین لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "هەست بە شۆكێكی گەورە دەكەن، بەتوندی ئیدانەی بەكارهێنانی هێزی ئەمەریکایان بۆ سەر ڤەنزوێلا و سەرۆكەكەی کرد". هاوکات باسیان لەوە کرد، "کە هەنگاوەکە پێشێلكارییەكی مەترسیداری یاسای نێودەوڵەتییە".
وەزارەتەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "چین لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئیدانەی ئەم هەنگاوە دەکات، ئەمەریکا تۆمەتبارە بەهۆی ئەوەی وەک دادوەری جیهانی کاری نەکردووە، سەروەری و ئاسایشی هەموو وڵاتان دەبێت بە تەواوی لە ژێر یاسای نێودەوڵەتیدا پارێزراو بێت".
ڤەنزوێلا و چین
تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی لە ئۆپراسیۆنەکەی ئەمەریکادا دەستگیر بکرێت، نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ دیپلۆماتکارانی پەکین ڕایگەیاندبوو، "شی جین پینگ، سەرۆکی چین برایەکی گەورەیە". بەڵام لە بەرانبەردا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا تەنیا بە چەند کاتژمێرێکی کەم لە توانای دا هەبوو ئەو پەیوەندییەی کە چین دەیان ساڵە دروستی کردبوو تێکبدات.
چین وەبەرهێنانی گەورەی لە ڤەنزوێلا کردووە کە دەوڵەمەند بە نەوت و یەکێکە لە نزیکترین هاوبەشەکانی ئەمریکای باشوور. میدیاکانی چین باس لەوە دەکەن کە، "بە (600) ڕێکەوتنی جۆراوجۆر وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵاتدا کراوە، لەبەر ئەوە ئاساییە ئەگەر چین شۆک بێت بە ڕووداوێکی لەم شێوەیە".
ئامانجی پەکین چییە؟
بە دڵنیاییەوە ڕوونە کە ئامانجی پەکین تەنها بۆ پاراستنی پێگەی خۆی نییە لە ئەمریکای باشوور، بەڵکو بۆ بەڕێوەبردنی پەیوەندییە نەرێنی و ئاڵۆزەکانی وڵاتەکەیەتی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا و پلاندانانی هەنگاوەکانی داهاتووی لە کاتێکدا کێبڕکێ بەردەوامەکانی نێوان ئەمەریکا و چین داهاتووی چاوەڕوان نەکراوە لە ئێستادا و بەهۆی پەیوەندییە ناکۆکەکانیان.
لە لایەکی ترەوە، زۆرێک لە پسپۆڕان باوەڕیان وایە، "ئەمە دەرفەتێکە بۆ سەرکردەکانی پارتی کۆمۆنیستی چین، بەڵام مەترسی، نادڵنیایی و نائومێدی هەیە کاتێک پەکین هەوڵ دەدات بزانێت هەڵوێستی یاسای نێودەوڵەتی و وڵاتان چییە بۆ دوایین پێشهات و ئەگەرە چاوەڕوان کراوەکان".
گرفتە سەرەکییەکە ئەوەیە لە ئێستا پەکین ڕووبەڕووی تەحەدایەکی نوێ و گەورە بووەتەوە، هەوڵەکانی ترەمپ بۆ نەوتی ڤەنزوێلا نیگەرانییەکانی چین سەبارەت بە ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا بەهێزتر دەکات. مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دوای ئۆپراسیۆنی ئەمەریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، "ئەمە نیوەگۆی ڕۆژئاوایە. ئێمە لێرە دەژین و ڕێگە نادەین نیوەگۆی ڕۆژئاوا ببێتە بنکەی ئۆپراسیۆنی نەیاران و ڕکابەران بە تایبەتی ڕکابەرەکانی ئەمەریکا."
پێدەچێت پەیامەکەی ڕاستەوخۆ بۆ چین بێت، بەڵام چین بە هیچ شێوەیەک وەڵامی ئەرێنی یان نەرێنی بۆ لێدوانەکە نەداوە و پێدەچێت کاریگەری پێشهاتەکان بۆ چین زۆر زیاتر و گەورەتر بێت.
کۆتایی هەفتەی ڕابردوو پەکین ڕەخنەی توندی لە ڕاپۆرتێکی ئەمەریکا سەبارەت بەوەی کە، "واشنتۆن فەرمان بە سەرۆکی ڤەنزوێلا دەدات پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ چین و ڕووسیا بپچڕێنێ".
ماو نینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، "ئەمە کارێکی ئاسایی سوکایەتیکردنە و پێشێلکارییەکی گەورەی یاسای نێودەوڵەتییە و پێشێلکارییەکی گەورەیە بۆ سەروەری ڤەنزوێلا و زیانێکی گەورە بە مافەکانی هاووڵاتییانی ڤەنزوێلا دەگەیەنێت".
سەرچاوە: ماڵپەڕی (بی بی سی)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment