هێزەکانی سووریای دیموکرات تۆمەتەكانی دیمەشق ڕەتدەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، "زیاتر لە هەشت هاووڵاتی سڤیل لە حەلەب گیانیان لەدەستداوە هێزەکانی سووریای دیموکرات دیمەشق بە پابەندنەبوون تۆمەتبار دەکات و دیمەشقیش هێزەکانی سووریای دیموکرات بە تاوانبار دەزانێت".

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/1/8) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی تۆپباران و هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نزیکەی هەشت هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و (57) هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون". سوپای سووریا قەدەغەی هاتوچۆی لەو گەڕەکانە ڕاگەیاندووە و هۆشداری دا، "لە هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی کە لە ڕێگەی چۆڵکردنەوە بەکاردەهێنرێن و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی ڕاگەیاند.

لە لایەکی ترەوە، حکومەتی سووریا تاوەکو ئێستا ئاماری فەرمی قوربانیانی ئاشکرا نەکردووە و تۆمەت دەخاتە پاڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئەمە لە كاتێكدا ئاشکرایە توندوتیژییەکان لە حەلەب کاریگەری لەسەر هەردوولا هەیە. میدیای فەرمی سوورای بڵاویکردەوە، چەکدارانی هێزەکانی سووریای دیموکرات تۆمەتبارن بە تۆپبارانکردنی ناوچە نیشتەجێبووەکان و بە ئامانجگرتنی پێگەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە چەکی قورس". هاوکات دووپاتی دەکاتەوە، "ئەو گروپە ڕێککەوتنەکانی پێشێلکردووە و هاووڵاتیانی سڤیلی وەک قەڵغان بۆ ئامانجی خۆی بەکارهێناوە و ڕێگرییان لە چوونە دەرەوەی هاووڵاتییان کردووە لە گەڕەکەکان".

لە بەرامبەردا، ئاسایش هەموو ئەو گوتانەی ڕەتکردەوە بە تۆمەت ناویبرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیمەشقی بە تۆپخانە، مووشەک، تانک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند، "هەڵمەتەکەی بە سزای بەکۆمەڵ ناوبردووە چونکە بڕینی کارەبا، قەدەغەکردنی خۆراک و پێداویستی پزیشکی بۆ تووندکردنی گەمارۆدانی هاووڵاتییان بەکارهاتووە".

تورکیا تاوەکو ئێستا خۆی لە گرژییەکانەکانی ڕۆژئاوا بە دوور گرتووە، وەزارەتی بەرگریی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند، "ئۆپراسیۆنەکەیو حەلەب بە تەواوی لەلایەن سوپای سووریاوە ئەنجامدراوە و ئەنقەرە هیچ دەستێوەردانێکی ڕاستەوخۆ ناکات لە پرسەکەدا. وەزارەتەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "ئاسایشی سووریا ئاسایشی ئەوانە و بارودۆخەکە لە نزیکەوە چاودێری دەکرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین