سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێكی لەبارەی شەڕ و گرژییەكانی حەلەب بڵاوكردەوە
نوچەنێت: ئەحمەد زرار
ئەمڕۆ پێنجشەممە (8/1/2026) د. لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی گرژییەکانی نێوان هەردوو هێزی هەسەدە و حکومەتی سوریا ڕایگەیاند، ئێمە "بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری ئەو گرژی و توندوتیژیانەی شاری حەلەبی سوریای دراوسێی دەکەین" و لێرەوە وەک سەرۆک کۆماری عێراق "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دانبەخۆیاندا بگرن و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانە بۆ کێشەکان بکەن."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، د. لەتیف ڕەشید دەڵێت، "پشتیوانی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ چارەسەری ئاشتیانە کە بنەماکانی پێکەوەژیان و قبووڵکردنی یەکتر پتەوتر بکات" بۆیە وەک عێراقی فیدراڵ جەخت لەوە دەکەینەوە "هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا تەواوکەری یەکترن و دەبێت ئاشتی و دیالۆگ تاکە بژاردە بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان."
سەرۆک کۆماری عێراق گووتیشی، لەم دۆخی قەیرانەدا "کە تێیدا هاوڵاتی مەدەنی و ژن و منداڵ دەبنە قوربانی" دەستی جەنگ، ئێمە وەک عێراقی فیدڕاڵ "پشتگیری هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە ئامانجیان کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەدەستهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی هەمیشەییە لە ناوچەکە."
ئەم پەیامەی سەرۆک کۆماری عێراق لە کاتێکدایە، حکومەتی دیمەشق لە ڕێگای گروپە چەکدارەکانەوە هێرشیان کردە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی سوریا، بە تایبەت هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشڕەفییە، بۆیە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەرپەچی هێرشەکانیان دایەوە و لە ڕاگەیێندراوێکدا حکومەتی دیمەشقیان تۆمەتبار کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment