بەرپرسانی باڵای یەکێتیی ئەوروپا سەردانی دیمەشق دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان
لە سەردانێکدا هەریەکە لە بەرپرسی ئەنجوومەنی ئەوروپا و کۆمیسیۆنی باڵای یەکێتیی ئەوروپا گەیشتنە دیمەشق، لەگەڵ سەرۆکی قۆناخی ڕاگوزەری سووریا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی سووریایان کرد.

ڕۆژی هەینی (2026/1/9) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ئۆرسۆلا ڤۆندەر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپاش بەیانی ئەمڕۆ هەینی گەیشتنە دیمەشق و لەلایەن ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا پێشوازیان لێکرا. لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا کۆبوونەوە.

میدیا فەرمییەکانی سووریا بڵاویان کردەوە، هەردوو سەرکردەی ئەوروپا سەرکردایەتی وەفدێکی باڵا دەکەن کە یەکەم شاندێکە لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەوروپا بۆ دیمەشق سەردان ئەنجام بدەن لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە کۆتایی (2024) دا. 

بە گوێرەی زانیارییەکانی گەشتەکەی بەرپرسانی باڵای ئەوروپا بۆ دیمەشق بەشێکە لە زنجیرە گەشتێکی فراوانی ئەوان بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دواتریش سەردانی وڵاتانی ئوردن و لوبنان دەکەن.

ئەم سەردانە دوای زیادبوونی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا دێت لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی سووریا و سەردانی بەرپرسانی باڵای وڵاتان بۆ سووریا هات و ئەحمەد شەرع سەردانی چەند وڵاتێکی کرد. لە مانگی حوزەیرانی (2025) بەرپرسانی باڵای یەکێتیی ئەوروپا ڕایانگەیاند، "یەکێتییەکە ئامانجییەتی سووریا لە ژێر دەسەڵاتی نوێیدا سەقامگیر و خۆشگوزەران بێت".

وا دیارە ئەم سەردانە دوای پێشهاتە نوێیەکانی ناوخۆی سووریا دێت و وەک بەشێکە لە هەوڵەکانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ پشتیوانیکردن لە پەرەپێدانی سەقامگیری، ئاوەدانکردنەوە و پشتیوانیکردنیان بۆ سووریا لە پرۆسەی سیاسی و پاراستنی یەکڕیزی و سەروەری وڵاتەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین