تۆم باراك: ئاشتی چارەسەری ڕیشەیی كێشەكانی سووریایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت: ئەحمەد زرار

نێردەی تایبەتی سەرۆک تڕەمپ بۆ سوریا، لە ڕاگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خۆی و ئەیمەن سەفادی وەزیری دەرەوەی ئوردنی بڵاوکردەوە و لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا ئاشتیان بە چارەسەری ڕیشەیی بۆ دۆخی حەلەب پێشنیاز کرد.

ئەمڕۆ شەممە (10/1/2026) تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ وڵاتی سوریا لە "تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس" ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خۆی لەگەڵ ئەیمەن سەفادی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و کاروباری تاراوگەنشینی وڵاتی ئوردن بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وەک نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ "لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن باسمان لە گەیشتن بە ئاگربەست و کشانەوەی ئاشتیانەی هەسەدە لە حەلەب کرد" و گووتیشمان ئەمەریکا داخوازی ئاشتییە بۆ ناوچەکە. 

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا، لە پەیامەكەدا نووسیویەتی، "لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردن" باسمان لە دوایین پێشهاتەکانی سوریا و ڕەوشی ناوچەکە بە گشتی و بەتایبەتی لە حەلەب کرد و بەیەکەوە پێشنیازی ئاشتیمان بۆ نێوانی هەردوو هێزی حکومەتی سوریا و سوریای دیموکرات "هەسەدە" کرد و بە گرنگییەوە "جەختمان لەسەر پێویستی پشتیوانی لە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و کشانەوەی ئاشتیانەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە حەلەب کردەوە."

تۆم باراک گووتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا کە بۆ گفتوگۆ لە ڕەوشی سوریا پێکهاتبوو "باسمان لە پێویستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی مانگی ئازار کرد" چونکە بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنە لە دەستووری نوێی سوریادا مافی هاووڵاتیبوون و مافە مەدەنی و کلتوورییەکان بۆ هاووڵاتییە کوردەکانی سوریا دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بۆیە هەر لەم کۆبوونەوەیەدا جەختمان لە "جێبەجێکردنی نەخشەڕێگای کۆتاییهێنان بە قەیرانەکانی سوەیدا و سەقامگیرکردنی باشوری سوریا کردەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین