ئەمەریکا لەسەر حکومەتی داهاتووی عێراق هاتە دەنگ
نوچەنێت
ڕۆژی شەممە (2026/1/10) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، گوتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق لە ڕایگەیاند، "ئەو گروپانەی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا دەکەن، سەروەری وڵاتەکە لاواز دەکەن، هەڕەشە لە ئەمەریکا و عێراقییەکان دەکەن و سەرچاوەکانی داهاتی عێراق تاڵان دەکەن بۆ بەرژەوەندی ئێران جێگایان نییە لە حکومەتی داهاتووی عێراق و بەشدار نابن".
گوتەبێژەکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دووپاتی دەکاتەوە، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوی هەموو ئەو گروپە چەکدارانەی کردووە کە بە نایاسایی لە عێراقدا کار دەکەن". جەختیش دەکاتەوە لەوەی، "هەموو چەکداماڵینێکی میلیشیا جیاوازەکان دەبێت هەمیشەیی بێت و لە چوارچێوەیەکی نیشتمانیدا ئەنجام بدرێت و ڕێگە لە گرووپە چەکدارەکان بگیرێت کە بەشداری لە حکومەتدا بکەن".
ئەم هەڵوێستەی گوتەبێژەکە دوای ئەوە دێت کە چەندین جارە بە بەردەوامی ئەمەریکا هۆشداری دەدات سەبارەت بەم پرسە و بەشداریکردنی میلیشیا تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران لە حکومەتی داهاتوودا کە زیان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتۆن دەگەیەنێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment