بە بڕیاری ترەمپ ئەمەریكا مامەڵە بە داهاتی نەوتی ڤەنزوێلا دەكات ئابووری جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانێک بۆ پاراستنی داهاتی نەوتی ڤەنزوێلا واژۆ دەكات،کە ڕێگا نادات داهاتی نەوتەکە لەلایەن دادگاکانی ئەمەریکا بەکاربهێندرێت، لە بەرامبەردا دادگاکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "بڕیارەکە ئامانجەکانی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا لاواز دەکات".

ڕۆژی یەکشەممە (2026/1/11) ماڵپەڕی (فۆکس نیوز) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانێکی جێبەجێکاری واژۆ کرد کە ڕێگە لە دادگاکانی ئەمەریکا دەگرێت داهاتی نەوتی ڤەنزوێلا وەربگرن کە لە هەژماری گەنجینەی ئەمەریکا هەڵگیراوە، بەڵام دادگاکان ڕەخنە لە بڕیارەکە دەگرن.

فەرمانەکە بە ناونیشانی، "پاراستنی داهاتی نەوتی ڤەنزوێلایە بۆ بەرژەوەندی گەلی ئەمەریکا و ڤەنزوێلا، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت، "هەر هەوڵێکی دادگا بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو پارانە هەڕەشەیەکی نایاساییە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەهۆی ئەوەی ئەو پارەیە هێشتا موڵکی ڤەنزوێلایە و بەردەست نییە بۆ قەرزدەرانی تایبەت یان ئەوانەی توانای حوکمدانیان هەیە".

بە گوێرەی فەرمانەکە، "ئەمەریکا ئەو پارەیە تەنها لە چوارچێوەی چاودێری و حکومەتدا هەڵدەگرێت چونکە ئامانجی نییە بازرگانی پێوە بکات و ئەم یاسایە بۆ ڕێگریکردن لە خاوەن قەرزە تایبەتەکان دەرچووە لە بەکارهێنانی دادگاکانی ئەمەریکا بۆ دەستبەسەرداگرتنی داراییەکانی نەوتی ڤەنزوێلا".

بە گوێرەی گوتەکانی سەرۆکی ئەمەریکا، "کۆمپانیاکانی وزەی ئەمەریکا (100) ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەکەن بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی نەوتی ڤەنزوێلا و بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان بۆ ئاستێکی پێوانەیی دوای پێشهاتەکانی ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی سەرۆکی ئەم وڵاتە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین