سەرۆکی ئەمەریکا: لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا بڕیار لەسەر ئێران دەدەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئاگادارن لە ئێران چی دەگوزەرێت، دۆخی خۆپیشاندەران باش نییە، ئێران داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەمەریکا کردووە، بەڵام ڕەنگە پێش کۆبوونەوەکە ئەمەریکا بڕیار بدات".

ڕۆژی دووشەممە (2026/1/12) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە دوایین پێشهاتەکانی ئێران کرد، ڕایگەیاند، "ئێران داوای دانووستاندنی کردووە سەبارەت بە پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئەمەریکا و ئێران، بەڵام بەهۆی رووداوە بەردەوامە ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتە ڕەنگە ئەمەریکا ناچار بێت پێش کۆبوونەوەکە هەنگاوێک بنێت و بڕیار بدات".

سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژە بۆ ئەوەس دەکات، “سات بە سات و بە بەردەوامی لە دۆخی خۆپێشاندانەکان ئاگادار دەکرێتەوە. ئامانجییەتی تاوتوێی چەند بژاردەیەکی زۆر بەهێز بکات و لە ماوەیەکی نزیکدا بڕیار بدات سەبارەت بە داهاتوو و دۆخی ئێران".

 ترەمپ نیازی خۆی سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ژیانکردنی سەرەتایی هاووڵاتییان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "دەیەوێت لەگەڵ ئیلۆن مەسک قسە بکات بۆ گەڕاندنەوە و بوونی ئینتەرنێت بە بەردەوامی لە ئێراندا و بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە هۆکاری نەمانی ئینتەرنێت لە ئێراندا".

پسپۆرانی سیاسی و دیپلۆماسییەت ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "لێدوانەکانی ئەم دواییەی ترەمپ هەڵوێستێکی تووند بەرامبەر ئێران دەردەخات و بە هەڕەشە ناوی دەبەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئیدارەی ترەمپ کاردانەوەی ڕاستەوخۆی  نەبووە سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئێران و درکاندن و ئاشکراکردنی هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین