حزبوڵڵای عێراقی بەفەرمی پشتیوانیی خۆی بۆ ئێران ڕاگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت: دەریاز خۆشناو

ئەمینداری کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقی، کە بە بەشێک لە بەرەی مقاوەمەی عێراقی دەناسرێن، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران بۆ هەر جۆرە دوژمنکارییەکی ناوخۆیی و دەرەکی، حزبوڵڵای عێراقی ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکارییەکە بۆ کۆماری ئیسلامی.

ئەمڕۆ سێشەممە 2026/1/13 ئەبو حوسێن حمێداوی، ئەمینداری کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران بۆ هەر جۆرە دوژمنکارییەکی ناوخۆیی و دەرەکی، حزبوڵڵای عێراقی ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکارییەکە بۆ کۆماری ئیسلامی.

هەروەها حمێداوی دەشڵێت، ئێران نوێنەرایەتی پیرۆزییەکانی ئومەتی ئیسلامی دەکات، ئەگەر دەستدرێژیان بکرێتە سەر یاخود دوژمنایەتییان بکرێت، هاوشانیان بەرامبەر دەستدرێژیکاران دەوەستنەوە. هاوکات ئەبو حوسێن حمێداوی ئامۆژگاری ئێران دەکات کە بە دەنگ بەرزکردنەوەی بەکرێگیراوان تێمەکەون و مەترسن. گووتیشی، چونکە ئەوان بۆ دەنگ بەرزکردنەوەی دژی ئێران پارە وەردەگرن، هەر کەسێک بیەوێت دژی کۆماری ئیسلامی جەنگ هەڵگیرسێنێت، ئەوە ئاگرێک هەڵدەکات کە کوژانەوەی ئەستەمە و باجەکەی چەند هێندە دەدات.

جێگەی باسە، پێشووتر چەندین جار ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هۆشداری داوەتە عێراق، دەبێت گرووپە چەکدارەکان هەڵبوەشێنێتەوە و چەکیان دابنێن، هەروەها نابێت بەهیچ شێوەیەک بەشداریش لە حکوومەتی داهاتووی عێراق بکەن. بەڵام تاوەکو ئێستا گرووپە چەکدارەکان ڕەتی دەکەنەوە چەک دابنێن و ناچنە ژێر فشارەکانی ئەمەریکا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین