ململانێی نێوان سوودانی و مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران توندتر دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت: باخان ڕەزا

ڕۆژنامەیەكی عەرەبی باس لەوە دەکات، کە لە پشت پەردەی سیاسەتی عێراقەوە، ململانێیەکی توند لە نێوان سودانی و مالیکی هەیە، چوارچێوری هەماهەنگیش پلانێکی تری هەیە بۆ یەكلاییكردنەوەی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە (13/1/2026) ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەبارەی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق و لەوبارەیەوە  ئیحسان شەمرانی لە لێدوانێكدا دەڵێت، سودانی بۆیە کشاوەتەوە تا ڕێگە بۆ مالیکی چۆڵ بکات، چونکە دەزانێت مالیکی لەلایەن (مەرجەعیەتی نەجەف و موقتەدا سەدر) ڕەتدەکرێتەوە، پلانی سودانی ئەوەیە مالیکی شکست بهێنێت و دواتر ئەو بە ناچاری وەک تاقە بژاردە بگەڕێتەوە.

هەروەها غالیب دەعمی، مامۆستای زانکۆ بەو ڕۆژنامەیەی ڕاگەیاندووە، لایەنەکانی تری شیعە (وەک حەکیم و عامری و خەزعەلی) تەڵەیان بۆ هەردوکیان ناوەتەوە، دەیانەوێت سودانی بە کشانەوەکەی لاواز بێت و مالیکیش بە پاساوی نەبوونی کۆدەنگی دووربخەنەوە، دەشڵێت، ئەم لایەنانە دەیانەوێت هەردوو جەمسەرە بەهێزەکە (سودانی و مالیکی) دووربخەنەوە و کەسێکی نوێ و گوێڕایەڵ بهێننە پێشەوە کە تەنها جێبەجێکاری فەرمانی ئەوان بێت.

تەنها دوو هەفتە ماوە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەو ڕۆژنامەیە، ئەم ململانێیە ڕەنگە هاوکێشەکە بە تەواوی بگۆڕێت و دەسەڵات بداتە دەست ئەو کەسانەی لە پشت پەردەوە یاری بە کارتەکان دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین