ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: ئێران كۆتایی هاتووە و  لە سەرە مەرگدایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجامی کۆتایی ئاڵۆزییەکانی باس کرد و ڕایگەیاند، "لەو باوەڕەدایە حکومەتی ئێران لە ڕۆژانی کۆتاییدایە و جیهان شایەدی تێپەڕاندنی کۆتا ڕۆژەکانی ئەم وڵاتەیە".

ڕۆژی سێشەممە (2026/1/13) ماڵپەڕی (ئێم ئێس ئێن) بڵاویکردەوە، فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا  لە کاتی سەردانیدا بۆ هیندستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئامانجی ڕژێمی ئێرانەوە بە زۆر و لە ڕیگەی تووندوتیژییەوە بەردەوامی بە دەسەڵاتی خۆی بدات و بیپارێزێت، بەڵام ئەو شێوازە بەردەوام نابێت ئەنجامی کۆتاییەکەی هەر کۆتایی هاتنی دەسەڵاتەکەیەتی". هاوکات دەشڵێت، "لەم باوەڕەدایە وڵاتان کۆتا ڕۆژ و هەفتەکانی ئێران دەبینن".

لەلایەکی ترەوە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "ئەڵمانیا لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات و هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا دەکات، حکومەتی ئێران توانا و شەرعییەتی هەڵبژاردنی جەماوەری نەماوە بەهۆی ئەوەی ئێستا هاووڵاتییان لە دژی ئەم ڕژێمە ڕاپەڕیوە، بۆیە وڵاتان هیواخوازن حکومەتی ئێران ئاشتییانە کۆتایی بێت".

مێرتس جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئەڵمانیا نیگەرانە لەو کاریگەرە سیاسییانەی بەهۆی دۆخی ئێران لە وڵاتانی جیهان دروست دەبێت و پێویستە دۆخی هاووڵاتییان لەبەرچاو بگیرێت".

لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکانی ئێران و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان وڵاتان بەردەوامن لە ئیدانەکەی ئەم دۆخەی لە وڵاتەکەدا دەگوزەرێت و ئامانجییانە کۆتایی تێکچوونی ڕەوشی ناوخۆی ئێران بێت و چیتر هاووڵاتییانی سڤیل نەبنە قوربانی دەسەڵات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین