لە هەرێمی كوردستان ڕەخنە لە خزمەتگوزارییەكانی بانکی بازرگانی (TBI)ـی عێراقی دەگیرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت: دیاری عەلی

سەرچاوەیەک لە پڕۆژەی (هەژماری من) ڕایگەیاند، خراپترین خزمەتگوزاری بۆ مووچەخۆران لەلایەن بانکی بازرگانی (TBI)ـی عێراقی پێشکەشکراوە، نەیوانیوە وەک پێویست ئەو هەموو هەژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەببات.

ڕۆژی سێشەممە (13/1/2026) سەرچاوەیەک (لە هەژماری من)ـەوە ڕایگەیاند، بانکی بازرگانی (TBI)ـی  عێراقی لە پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی مووچەی فەرمانبەران، نەیتوانیوە پێویستی ئەو هەموو هەژمارە بەڕێوەببات، مووچەخۆرانی زانکۆی سلێمانی خۆیان لەو بانکەوە گواستوەتەوە بۆ بانکەکانی دیکە. ئەو بڕیاری خۆگواستنەوەی مووچەخۆرانی زانکۆی سلێمانی لەدوای ئەوەوەهات، کە لە مانگی ڕابردوو ئەو بانکە کێشەی زۆری هەبووە، بەدەم ئەو داواکارییانەی (هەژماری من)ـەوە نەهاتووە.

بە گوێرەی زانیارییەكان گرفتی گەورەی فەرمانبەران کە ڕووبەڕووی بوونەتەوە، کەمی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM)، هەروەها نەبوونی پارە وەک پێویست لەنێو ئەوئامێرەدا، سەنتەرێکی پەیوەندیکردن(Call center) نەبووە وەڵامی مووچەخۆران بداتەوە، نەبوونی خزمەتگوازیی زمانی کوردی.

سەرچاوەکەی هەژماری من ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هەنگانەوە پەیامێکی ڕوون لە پڕۆ         ژەی هەژماری من، کە خزمەتگوازی خراپ قبوڵ ناکرێت لە هیچ بانکێک، هەر بانکێکی دیکەیش کێشەی لەخزمەتگوازیی هەبێت ڕووبەڕووی هەمان هەنگاوی هاوشێوە دەبێتەوە.

جێگەی ئاماژەپێدانە، بە گوێرەی دوایین ئاماری پڕۆژەی هەژماری من، تا ئێستا، زیاتر لە (900) هەزار مووچەخۆر خۆیان تۆمارکردووە لەو پڕۆژەیە، کە لە ساڵی 2023 لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین