باخچەلی: ڕشتنی خوێنی تورک بۆ کورد، خوێنی کوردیش بۆ تورک حەرامە
نوچە نێت: تایبەت
وەڕگێرانی: دنیا ئەحمەد
سەرۆکی گشتی مەهەپە سەبارەت بە گرژییەکانی سووریا رایگەیاند، "مەزڵووم عەبدی بوکەڵەی دەستی ئیسرائیلە، ناپاکی و بێ رێزی بەرامبەر بە دامەزرێنەری پەکەکە دەکات." ڕەخنە لە دەم پارتی دەگرێت و دەڵێت، "ڕشتنی خوێنی تورک بۆ کورد، خوێنی کوردیش بۆ تورک حەرامە."
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی گشتی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا هەڵویستی خۆی سەبات بە هێرشی سوپای دیمەشق بۆ سەر گەرەکە کوردییەکانی حەلەب راگەیاند، باخچەلی مەزڵووم عەبدی سەرۆکی گشتی سوریای دیموکرات بە "تیرۆرست" ناو دەبات، پێشیوایە بۆتە بووکەڵەی ئیسرائیل. سەرۆکی مەهەپە دەشڵێت، عەبدی ناپاکی و بێ رێزیی بەرامبەر بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکە دەکات.
سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو شەڕ و پێکدادانەی لە گەرەکەکانی مەقسوودییە ڕوویانداوە جێگەی گومانە، هەسەدە و یەپەگە یەک لەدوای یەک هەڵە دەکەن، زۆر ڕوونە لەم پێکدادانەی حەلەب ترەمپ پشتی تێکردوون، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە لەئێستادا چەکیان داناوە و هەڵوەشایتەوە، هەسەدەش هەمان چارەنووسی پەکەکەی دەبێت. لەلای ئێمە تەنیا بانگەوازی ئیمراڵی لە (27)ـی شوبات ڕەوایە کە باوەش بۆ ئاشتی و ئاشتەوایی دەکات و بانگەوازێکە بۆ هەموو درێژکراوەکانی ئەو رێکخراوە و یەپەگە و هەسەدەش بێبەش نین لەم بانگەوازە."
لە درێژەی قسەکانیدا باخچەلی زیاتر ڕوونی دەکاتەوە، "هیچ کەسێک ناتوانێت بڵێت بە دەم پارتیشەوە هێرشکراوەتە سەر برا کوردەکانمان، خوێنی برا کوردەکانمان خوێنی ئێمەیە، ئازارەکانی ئەوان ئازاری ئێمەیە، ڕشتنی خوێنی تورک بۆ کورد، خوێنی کوردیش بۆ تورک حەرامە، ئەوە هەسەدە و یەپەگەیە خەڵکی سڤیل دەکەنە قەڵغان و بەکاری دەهێنن بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان."
سەرۆکی گشتی مەهەیە باسی لە هەڕەشەکانی هاوسەرۆکی دەم پارتی کرد کە ئاراستەی بەرپرسانی تورکیای کرد بوو گوتی، ئەو لێدوانەی دەم پارتی جێگەی ئازار بەخش و بەکارهێنانی زمانێکە کە جێگەی پرسیارە، لەکاتێکدا لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر هەموو فیداکارییەکمان گرتۆتەبەر، بەهۆی رووداوەکانی حەلەب دێنە سەر شەقام و زمانی زبر بەرامبەر بە ئێمە بەکاردەهێنن هیچ سودێک بە کەس ناگەیێنێ."
لەدوای ئەو قسانەی دەوڵەت باخچەلی، تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە و دەڵێت، "هەرئەوانەی دروزەکان و عەلەوییەکانیان قەتلوعام کرد، ئەمڕۆ ڕوویان کردۆتە کوردەکان و ئایا ئەو تاوانانە ڕاست نییە، ئێمە بێدەنگ نابین بەرێز باخچەلی ئەرکی ئیوە بەرگریکردنە لە مافی کورد لە سووریا."
هاوسەرۆکی دەم پارتی لەدوای هێرشی سوپای سووریا بۆ سەر گەرەکە کوردییەکانی حەلەب رەخنەی توندی لە حکومەتی تورکیا و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا گرت بەهۆی ئەوەی پشتیوانی خۆیان بۆ سوپای دیمەشق دەربڕی بوو، تەنانەت تورکیا ئامادەیی پیشاندا بۆ بەشداریکردن لەو هێرشە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی (بیرگون)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment