ئێران هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات ئێران

نوچەنێت

ئێران وەڵامی ئەمەریکای دایەوە، هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێی دەکات لە ئەگەری، "دەستتێوەردانی واشنتۆن لە خۆپیشاندانەکانی ئەم وڵاتەدا". ڕایدەگەیێنێت، "لەوانەیە هێرش بکاتە سەر بنکەکانی ئەمەریکا لەم وڵاتانەدا".

ڕۆژی چوارشەممە (2026/1/14) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی باڵای ئێران ڕایگەیاند، "تاران هۆشداری دەداتە وڵاتانی دراوسێ ئەگەر واشنتۆن دەستێوەردان بکات لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا ڕەنگە لە وڵاتانی دراوسێوە هێرشبکاتە سەر بنکەکانی ئەمەریکا، چەند دیپلۆماتکارێکی ئەمەریکیش ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، "بنکەی ئاسمانی سەرەکی ئەمەریکا لە ناوچەکە جێبهێڵن، بەڵام هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ چۆڵکردنی هێزەکان لە ئێستادا".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی دەستێوەردانی لە دۆخی ناوخۆی ئێران کرد و هەموو پشتیوانیکردنی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران ڕاگەیاند کە زیاتر لە (2,600) هاووڵاتی بەهۆیەوە بوونەتە قوربانی.

بە گوێرەی زانیارییەکان سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری دەستێوەردانی لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فەرمانی بە ژمارەیەک لە کارمەندە سەربازییەکانی خۆی کردووە، دەستبەجێ و تا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، بنکەی ئاسمانی عودەید لە قەتەر چۆڵ بکەن.

هاوکات بەهۆی بەردەوامی گرژییە ناوخۆییەکانی ئێرانەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی ئاراستەی هاووڵاتییانی ئێران کرد و ڕایگەیاند، "دەبێت مەزنی و شکۆ بۆ ئێران بگەڕێنینەوە و هاوکاری بۆ هاووڵاتییان لە ڕێگایە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین