كۆمپانیای نەوتی (DNO) ئاستی بەرهەمهێنانی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات کوردستان- عێراق

نوچەنێت: مەستان سۆران

كۆمپانیانی نەوتی نەرویجی (DNO) لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەو گوشارە زۆرەی کە بەغداد خستبوویە سەر کۆمپانیاكەیە، بەڵام ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان لە كێڵگە نەوتییەكانییەكانی هەرێمی كوردستان بەرزكردۆتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (15/1/2026) بێژەن موسەفەر ڕەحمانی، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای (DNO)، لە کۆنفرانسێکی تایبەتی کۆمپانیاکەدا کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەدا سەرەڕای ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و گوشارەکانی بەغدا، بەرهەمهێنانی نەوتیان لە کێڵگەکانی هەرێم گەیاندووەتە (500) ملیۆن بەرمیل نەوت تەنها لە مانگی ڕابردوودا، ئەمەیش گەواهیدەری پابەندبوونی قوڵی کۆمپانیاکەمانن بە کارکردن لە هەرێمی کوردستان. دەشڵێت کۆمپانیاکەیان لە ئێستادا لە چەندین کێڵگەی وەک تاوکێ و پێشخابوور کار دەکات.

بێژەن موسەفەر ڕەحمانی ئاشكرای دەكات، كۆمپانیاكەیان ئەم ساڵ کارەکانی فراوانتر بکات لەرێگەی لێدانی هەشت بیری نوێی نەوت، کە پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی زیادبوونی سەدان هەزار بەرمیل نەوتی دیکە بۆ بەرهەمی ڕۆژانە.

جێگەی ئاماژەپێدانە، کۆمپانیایکۆمپانیایەکی نەوت و گازی نەرویجی (DNO) لە ساڵی (1971) دامەزراوە. جگە لە هەرێمی کوردستان، لە دەریای باکوور، ڕۆژئاوای ئەفریقا، بەریتانیا و یەمەن وەبەرهێنان دەکات و لە بۆرسەی ئۆسلۆ تۆمار کراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین