دەم پارتی: ئۆجەلان هیچ بانگەوازێکی بۆ چەکدانان و هەڵوەشاندنەوە هەسەدە نەکردووە تورکیە

نوچەنێت

هاوسەرۆکی دەم پارتی لەچاوپێکەوتنێکدا ڕەتیدەکاتەوە کە بانگەوازەکەی ڕێبەری زیندانیکراوەی پەکەکە هێزەکانی سووریای دیموکرات بگرێتەوە و ڕەخنە لە هەڵوێستی حکومەتی تورکیا لە سووریا دەگرێت و دەڵێت، "لە شوێنێ بەکارهێنانی زمانێکی ‌هەڕەشە، پێویستە رێگەی دانوستاندن و گشتگیرتر بگرنەبەر."

ئەمڕۆ هەینی (2026/1/16) ماڵپەڕی (AMED) بڵاوی کردەوە،  تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە هەڵوێستی تورکیا بەرانبەر بە کێشەکانی نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات و دەڵێت، "هەسەدە رێکخراوێکە لە سووریا، بەڵام تورکیا بەباشی لە زمان و رێبازی ئەوان ئەو رێکخراوە تێنەگیشتەوە، بەتایبەت بەرانبەر بە ڕووداوەکانی حەلەب، پێویستە ئەنقەرە لە بڕی زمانی هەڕەشە رێگەی دانوستاندن و گشتگیر هەڵبژێرێت."

لەلایەک تورکیا بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پەکەکە دەبەستێتەوە بە هەسەدە و دەشڵێت، دەبێت هاوشێوەکانی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان چەکەکانیان دابنێن و رێکخراوەکەیان هەڵبوەشێنەوە و تێکەڵ بە سوپای سووریا بن، هاوسەرۆکی دەم پارتی لەو بارەیەوە ڕایدەگەیێنێت، "هەرگیز ئۆجەلان هیچ بانگەوازێکی ئاراستەی هەسەدە نەکردووە، بانگەوازی (27)ـی ئادار هەموو کوردێک ناگرێتەوە، ئەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیرەوی دەکات جیاوازە لەگەڵ پەکەکە، هەسەدە خاوەن پێکهاتەی فرەلایەنە لە ڕووی نەتەوە و ئایینەوە ناکرێت وەک درێژکراوەی پەکەکە ناویان ببەن."

سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەکرهان نیگەرانی خۆی راگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "تاوەکو ئێستا لەلایەن ڕای گشتی گومان لە پرۆسەکە هەیە، پێیان وایە هەنگاوی پێویست لە پرۆسەکە نەنراوە، لەکاتێکدا پارتی چەکی داناوە بڕیارێکی تاکلایەنە چونکە حکومەت لەو بارەیەوە سیاسەتێکی ڕوونی جێبەجێ نەکردووە بۆ دەرکردنی یاسایەکی تایبەت لە چوارچێوەی پرۆسەکە." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین