ئەمەریکا و ئسیرائیل لە بواری زیرەکی دەستکرد رێكکەوتنێک واژۆ دەکەن بابەتی گشتی

نوچەنێت: دنیا ئەحمەد

زیرەکی دەستکرد وەک هونەرێکی نوێ لە جیهانی ئەمڕۆدا وڵاتان ناچار دەکات پەرە بەو تەکنەلۆژییا نوێیە بدەن، ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ بەرەوپێشوەچوونی ئەو بوارە دەستپێشخەریی "پاکس سیلیکا" هاوبەشییەکی ستراتیژییان لە بواری زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژییا واژۆ دەکەن.

ڕۆژی شەممە (2026/1/17) ماڵپەری (ئەنادۆڵ) بڵاوی کردەوە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە بواری تەکنەلۆژییای نوێ و زیرەکی دەستکرد دەڵێت، "رێککەوتنە هاوبەشەکە بەئامانجی توێژینەوەی زیاتر و بەرەوپێشوەچوونی تەکنەلۆزییا لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانی بەتایبەت زیرەکی دەستکرد و ژێرخانی تەکنەلۆژییای بەرز و وزە و بۆشایی ئاسمان و نیمچە ڕێبەرەکان و تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی نەوەی نوێ دەگرێتەوە."، هاوکات ئیسرائیل وەک هاوبەشێکی ستراتیژیی ئەمەریکا، ئەو رێککەوتنە هاوبەشە و هاوکارییەی نێوان هەردوو وڵات بۆ پاراستنی تەکنەلۆژیای تایبەت و هەستیارەکانە و زنجیریەک رێککەوتن لەخۆ دەگرێت لەبوارە جیاوازەکان و بەمەش ئەمەریکا و ئیسرائیل دەتوانن لە داهاتوودا ژینگەیەکی وەبەرهێنانی پارێزراو دەستەبەر بکەن.

لە ڕێورەسمی ڕاگەیاندی ئەو رێککەوتنە نوێیەدا، كە بەبەشداری هەریەک لە گیدۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و مایک هاکابی باڵیۆزی ئەمەریکا بەرێوەچوو، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئەو هاوکارییە هاوبەشە دەتوانێت سەقامگیریی ئەمنی و ئاسیاشی ناوچەکە بەهێز بکات.". لایخۆیەوە باڵیۆزی ئەمەریکا رێککەوتنە نوێکەی بە "گرینگترین و چاکترین پرسەکانی سەردەمی نوێ" ناوبرد و دووپاتی کردەوە، هەردوو وڵات دەتوانن زیاتر بە ئاسانی دەستیان بە کانزا گرنگەکان و زیرەکی دەستکرد و کۆمپیوتەری کوانتەم و پەرەپێدانی تەکنەلۆژییا نوێکان بگات.

جێگەی ئاماژە پێدانە، زیرەکی دەستکرد وەک تەکنەلۆژیایەکی نوێ و هەڕەشە بۆ سەر زانیارییەکانی ئاسایشی وڵات دەبینرێت، ئیدارەی واشنتۆن دەستپێشخەرییەکی هاوکاری بەناوی "پاکس سیلیکا" راگەیاند، بەئامانجی دروستکردنی "زنجیرەی دابینکردنی سیلیکۆن" بوو، بەشەکانی کانزا گرنگەکان و وزە و ژێرخانی زیرەکی دەستکرد دەگرێتەوە. ئەو دەستپێشخەریەش کە ئەمەریکا دایمەزراندووە، تیایدا وڵاتانی وەک (یابان، ئیسرائیل، ئوستارالیا، سەنگافورە، هۆڵەندا، بەریتانیا، کۆریای باشور و ئیمارات)، تیایدا بەشدارن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین