لە هەولێر کولتوور

نوچەنێت: ژیوار سلێمان سەلكە

بە ئامانجی  گرنگیدان بە میراتی شیعری و پەیوەستکردن و گەیاندنی نەوەکان بەیەکتر، هەروەها زیندوو ڕاگرتنی  کولتووری کوردی و بەرزراگرتنی رۆڵی شاعیران، بۆ یەكەمجار (دیداری شاعیران) لەلایەن دەزگای روانگە ئەنجامدرا. لە دیدارەكەدا گوتاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان خوێنداریەوە و تیایدا "شاعیرانی کوردی وەک بەرگریکار لە زمان و ناسنامەی کوردی" ناوزەند کرد.

ئەمرۆ شەممە (2026/01/17) بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەزگا  ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، هەروەها چەندین  کەسایەتی سیاسی و ئەدەبی و شاعیرانی کوردستان، بە سەرپەرشتی دەزگای روانگە  لە هۆتێل رۆتانا لە هەولێر  "دیداری شاعیران" بەڕێوەچوو. لە ڕێورەسمەکەدا گوتاری سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان خوێندرایەوە، کە تیادا سەرۆکی هەرێم وێرای دەستخۆشی کردنی لە دەزگای روانگە بۆ ئەنجامدانی ئەم دیدارە، بەها و رۆڵی شاعیرانی بەرزنرخاند و "بە دەنگی ویژان و  یادەوەری و گەلی کوردستانی" ناوبرد، کە هەمیشە بەرگریان لە زمان و ناسنامەی کولتووری کوردی کردووە.

 سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە درێژەی گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، "کە کولتوور پردی تێگەیشتی نێوان لایەنەکانە بەهاکانی پێکەوە قەبوڵکردن بەهێز دەکات و هەروەها هیوای خواست ئەم جۆرە چالاکیانە بەردەوام بێت."

لە دیدارەکەدا کەکۆمەڵێک لە شاعیران بەشدارییان کردبوو، چەندین بەرهەمێکیان پێشکەشکرا، فەرهەنگە کولتووری و نەتەوەییەکانی کورد لە رێگەی گۆرانی و موزیکدا نمایشکران، چەند پانێلێک بەرێوەبردرا، هەروەها مێژووی ژیانی شاعیرانی دێرین بەشێکی تر بوو لە دیدارەکە. 

بە گوێرەی پەیامی دەزگای روانگە، مەبەست لە ئەنجامدانی (دیداری شاعیران) کۆکردنەوە و پشتگیریی  شاعیران و ئەدەبیان و نووسەرانی کوردە لە هەر چوار پارچەی کوردستان، هەروەها پاراستنی رەسەنایەتی  کولتووریی کوردییە، كەوا بڕیارە ئەم دیدارە ببێت بە نەریتێکی ساڵانە و بەردەوام بێت.

جێگەی ئاماژە پێدانە دەزگای روانگە کە دەزگایەکی کولتووریی ناحکومیە لە ساڵی (2013) لەلایەن ئیدریس نێچیرڤان بارزانی دامەزراوە بۆ پەرەپێدانی لاوان، ساڵانە چەندین چالاکی هونەری و کلتوری  کاری خێرخوازی ئەنجام دەدەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین