ناوەڕۆکی گفتوگۆكه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵوم عه‌بدی بڵاوكرایه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت: دەریاز خۆشناو

لە درێژەی په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی سووریا، ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵوم عه‌بدی به‌ نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ڤدیۆییان ئه‌نجامدا، تیایدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی سوورییان كرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/1/18) ڕۆژنامەی "شەرق ئەلئەوسەت" بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریا له‌ په‌یوه‌ندییەکی ڤدیۆییدا داوای له‌ مه‌زڵوم عه‌بدی كردووه‌، بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) بدات، دواتر كۆی چه‌كداره‌كان تێكه‌ڵی سووپای عه‌ره‌بیی سووریا بکات. له‌ به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كه‌ی شه‌رع وه‌ڵامی مه‌زڵوم عه‌بدی بریتی بووه‌ له‌وه‌ی هه‌رگیز ئه‌م پێشنیازه‌ قبووڵ ناكرێت، داواكه‌ت ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

هەروەها بەگوێرەی زانیارییەكانی شەرق ئەلئەوسەت، مه‌زڵوم عه‌بدی پێشنیازی ئاگربه‌ست و كشانه‌وه‌ی كۆی هێزه‌كانی سووپای عه‌ره‌بیی سووریای له‌ ڕه‌قه‌ و دێره‌زوور بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع كردووه‌، به‌و مه‌رجه‌ ئاماده‌ی دانوستان ده‌بن. له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌ پێنشیازه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ مه‌زڵوم عه‌بدی ڕازی بووه‌.

 هاوکات فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) داوا ده‌كات، ئیداره‌یه‌كی سیاسی لامه‌ركه‌زی له‌ ناوچه‌كانی كۆبانێ، حه‌سه‌كه‌، عامودە و ڕمێلان دروست بكرێت. ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌و داواكارییه‌شی قبووڵ نه‌كردووه‌، گفتوگۆكه‌ كۆتایی هاتووه‌.

جێگەی ئاماژەپێدانە، ئەمە لەدوای دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانییە،  کە نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا تۆم باراک بۆ کاروباری سووریا و ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، دوێنێ لە بەرواری (2026/1/17) گەیشتنە هەولێری پایتەخت و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی لە بارەگای بارزانی بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی سووریا کۆبوونەوە و ئێوارەی هەمان ڕۆژیش لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیان ئەنجام دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین