وەزیری دەرەوەی ئێران زانیاری نوێ لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا عێراق ئاشکرا دەکات
نوچەنێت
ڕۆژی یەکشەممە (2026/1/18) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە عێراق بەڵگەیەکی ئاشکرای هاوکاری ئەمنی نزیکە لە نێوان تاران و بەغدا". عێراقچی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لە عەین ئەسەد لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکی نێردەی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ عێراق (UNAMI) کە لە (2003)وە بۆ پشتیوانیکردن لە دیالۆگی سیاسی، هەڵبژاردن و ئاشتەوایی نیشتمانی دامەزراوە".
بە بڕوای وەزیری دەرەوەی ئێران، "وڵاتەکە هەمیشە پشتیوانی لە عێراقێکی بەهێز و سەربەخۆ کردووە، هەروەها پایتەختی عێراق توانای ئەوەی هەیە ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا". عەباس عێراقچی باس لەوەش دەکات، "تاران ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەکاندا بەهێز بکات و ئامادەی هەر ڕێککەوتنێکە کە لەسەر بنەمای هاوبەش بێت بۆ هەردوو وڵات".
لە لایەکی ترەوە وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، "دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا هێزەکانی عێراق کۆنترۆڵی تەواوی عەین ئەسەدیان کردووە کە دووەم گەورەترین بنکەی ئاسمانیی عێراقە نزیکەی (2,500) سەربازی ئەمەریکی بوونیان هەبوو لە بنکەکەدا.
دوای چەندین دانیشتن، گفتوگۆ و ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و عێراق دوێنێ شەممە (2026/1/17) هێزەکانی ئەمەریکا بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەدیان چۆڵکرد و لە عێراق، هیچ سەربازێکی ئەمەریکی لەو شوێنە نەمان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment