مارک ساڤایا: پابەندین بە ڕاوەدونانی میلیشیاکان و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی و جۆ کێنت، بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر سەرکەوتوومان ئەنجامدا و باسمان لە رۆڵی میلیشیاكانی ئێران و تۆڕەكانی پەیوەست بەوان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/1/19) مارک ساڤایا نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق لەتۆری کۆمەڵایەتی "ئێكس" ڕاگەیێندراوێکی سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ تولسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی و جۆ کێنت، بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئۆفیسی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کۆمەڵێک پرسی گرنگیان تاوتوێ کردووە کە پەیوەندییان بەو بابەتانەوە هەیە کە پێشتر وروژاندویەتی.

هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق  پابەندبوونی خۆی بە راوەدونانی میلیشیاکان و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دووپات دەكاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، گفتوگۆکان رۆڵی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و تۆڕە پەیوەندیدارەکانیان لەخۆگرتبوو، جەختیان لە گرنگی پاراستن هەوڵەکانی حکومەتی عێراق کردووەتەوە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، بەتایبەتی لە ئاسایشی سنورەکان، رووبەڕووبوونەوەی قاچاخ و گەندەڵی و بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت.

ساڤایا باس لەوەش دەکات،  لەژێر سەرکردایەتیی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، بەتەواوی پابەندە بە ئاشکراکردنی سەرپێچی راوەدونانی بكەرانی لە هەر شوێنێک بێت، هەروەها کارکردن بۆ سەقامگیری و ئاسایش لە عێراقدا، لە خزمەتی سەروەری عێراق و خۆشگوزەرانی گەلی عێراقدا.

جێگەی ئاماژە پێدانە، لە (19)ـی تشرینی یەکەمی (2025)، دۆناڵد ترەمپ مارک ساڤایای وەکو نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق دیاریکرد. سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بەو کەسایەتییە رایگەیاند، "ئەو تێگەیشتنێکی باشی لە پەیوەندییەکانی واشنتن و بەغدادا هەیە." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین