ئەردۆغان لەدوای ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا پەیوەندی بە ئەحمەد شەرع دەکات تورکیە

نوچەنێت

لەدوای رێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و هەسەدە و راگەیاندنی ئاگربەست، سەرۆکی سووریا و سەرۆکی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا لەو پەیوەندییەدا دوایین پێشهاتەکانی خاکی سووریایان تاوتوێ کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/1/19) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، لەدوای شەڕێکی سەختی ئەمڕۆی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای سووریا و راگەیاندی ئاگربەست و رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا پەیوەندی بە سەرۆک مەسعود بارزانی کرد، لەدوای ئەو پەیوەندییە سەرۆکایەتیی تورکیا ڕایگەیاند ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا پەیوەندییەکیان ئەنجامداوە.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی پەیوەندییەکە سەرۆکایەتیی تورکیا دەڵێت، لەو پەیوەندییە، "پەیوەندییەکانی سووریا و تورکیا و دوایین پێشهاتەکانی خاکی سووریایان تاوتوێ کردووە."، هەروەها ڕوونیشی دەکاتەوە کە ئەرۆغان دووپاتی کردۆتەوە، "یەکپارچەیی و یەکگرتوویی و هاودەنگی و سەقامگیری و ئاسایشی سووریا بۆ تورکیا گرنگە."

سەرۆکی تورکیا جەختی لەوەش کردۆتەوە، "پاکبوونەوەی خاکی سووریا لە "تیرۆر" بۆ سووریا و ناوچەکە گرنگە."، هاوکات ئەرۆغان پشتیوانی تورکیای بۆ سووریا دووپات کرۆدتەوە و بە سەرۆکی سووریا ڕاگەیاندووە، "پشتیوان و پشتگیری تورکیا بۆ سووریا و  بەتایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و لە هەموو بوارەکاندا بەردەوام دەبێت."

جێگەی ئاماژە پێدانە، لەسەرەتای دروستبوونی گرژیی و پێکدادانەکانی نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، تورکیا پشتیوانی و ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە هێرشەکە رایگەیاند لەدژی هەسەدە، بەرپرسانی باڵای تورکیا داوای هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی هەسەدە و پابەندبوونیان بە رێککەوتنی (10)ـی ئادار دەکەن.    

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین