گرینلاند گڕ لە نرخی زێڕ و زیو بەردەدات ئابووری جیهان

نوچەنێت: هیوا جاسم

بەهۆی پەرەسەندنی ناکۆکییە دیپلۆماسییەکانی نێوان واشنتن و برۆکسل لەسەر پرسی دوورگەی "گرینلاند"، نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا هەڵکشاوە بۆ بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی. وەبەرهێنەران لە ترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی بازرگانی گشتگیر لە نێوان ئەمریکا و ئەوروپا، پەنایان بۆ کڕینی زێڕ و زیو بردووە، وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان.

ئەمرۆ دووشەممە (2026/1/19)  ماڵپەڕی سكای نیوز بڵاویكردەوە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی كڕین و فرۆشتنی زێڕ و زیو، نرخی زێڕ و زیو بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو، ئاستێكی پێوانەیی لە بەرزبوونەوەی نرخەكەیدا تۆمار كرد، بەهۆی ئەوەی وەبەرهێنەران و بازرگانان بە لێشاو ڕوویان لە كڕینی كردووە، ئەمەش دوای هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بە گرتنی گرینلاند و سەپاندنی باجی گومرگیی زیاتر بەسەر وڵاتانی ئەوروپادا.

بەهای نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراكاندا بەرزترین ئاستی پێوانەیی و مێژوویی خۆی تۆماركرد، كاتێك بە ڕێژەی (١.٦٪) دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک نرخەكەی بەرزبووەوە و، گەیشتە (٤٦٨٩.٣٩) دۆلار، لە كاتێكدا پێشتر بە (٤٦٧٠.٠١) مامەڵەی پێوە دەكرا.

هەروەها بەپێی داتاکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، گرێبەستە دواخراوەکانی ئەمەریکا بۆ زێڕ کە بڕیارە لە مانگی شوباتدا ڕادەست بکرێن، بە ڕێژەی (١.٨٪) بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی و گەیشتنە (4677) دۆلار.

هەروەها نرخی زیو بە هەمان شێوە گۆڕانكاریی بەسەردا هات و بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینی، نرخی یەك ئۆنسەی زیو لە 4.4% بۆ (93.85) دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك بەرز بووەوە.

شەممەی ڕابردوو سەرۆكی ئەمەریكا هەڕەشەی لە دەوڵەتانی ئەوروپی كرد ئەگەر ڕێگری لە ئەمەریكا بكەن بە كڕینی گرینلاند ئەمەش ناكۆكییەكانی سەبارەت بە داهاتووی ئەو دوورگەیە كە سەر بە دەنیماركە زیاتر كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین