رێستۆرانت و باخچەیەکی  تایبەت بە رۆشنبیران لە هەولێر کرایەوە کولتوور

نوچەنێت: ژیوار سلێمان سەلكە

سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین، رێستۆرانت و باخچەی تایبەت بە رۆشنبیرانی لە شاری هەولێر کردەوە. رێستۆرانتەکە بەجۆرێک دیزاینکراوە کە چینی رۆشنبیران و مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆ بتوانن سەردانی بكەن و كاتەكانیان تێدا بەسەر ببەن.

شەوی یەکشەمە (18/01/2026) بە بەشداریکردنی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر هەروەها د.یونس کامەران سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، بەرپرسانی  حیزبی و حکومی و سەربازی ، سەرۆکی زانکۆ حکومی و ئەهلیەکان ،رێژەیەکی بەرچاو لە رووناکبیران و ئەدیبان و نووسەران و مامۆستاو خویندکاران و چین توێژەکانی کۆمەڵگە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین لە مەراسیمێکی شایستەدا بە فەرمی رێستۆرانت و باخچەی ( رۆشنبیری و ئەکادیمی) لە ناو سەنتەرەکەدا لە هەولێر کردەوە.

رێستۆرانتەکە بە شیوازێکی سەردەمیانە و مۆدێرن دروستکراوە، بە جۆرێک دیزاینکراوە کە وەک درێژکراوەی سەنتەرەکە خزمەت بکات، ئامانج لە کردنەوەی ئەم رێستۆرانتە پاڵپشتی کردنە لە چالاکی ئەکادیمی و زانستی و کلتورییەکان،  هەروەها  پەرەپێدانە بە زیاتر  لێک نزیکردنەوەی مامۆستایان و خوێندکاران و دەرفەت بۆ ئاڵۆگۆرکردنی هزری نێوان رۆشنبیرو هزرمەندو ئەکادیمیستەکان. وا چاوەروان دەکرێت ئەم پرۆژەیە ببێت بە ناوەندێک  بۆ ئەنجامدانی خولەکانی راهێنان و بەهێزکردن، رۆڵێکی کاریگەر ببینێت لە گەشەپێدانی زانستی و فکری و کلتوری.

جێگەی ئاماژە پێدانە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین گەورەترین دامەزراوەی ئەکادیمی وزانستیە لە ساڵی (2003) دامەزراوە، وەک ناوەندێکی  سەرەکی بۆ کۆبوونەوە ئەکادیمی و کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان دەرکەوتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین