مات دامۆن: سەیرکردنی فیلمەکان لە سینەمادا بەرەو کاڵ بووەنەوە دەچێت
نوچەنێت: ژیوار سلێمان سەلكە
مات دامۆن ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی پلاتفۆرمەکانی ستریمینگ بە هۆکاری دووبارە لە قاڵبدانەوەی فیلمە سینەماییەکان دەزانێت، هەروەها دەشلێت بینەرانی ناو سینەما زیاتر دەتوانن گرنگی بە ناوەرۆکی فیلم بدەن.
ماڵپەڕی هۆلیۆد بڵاویكردەوە، مات دایمۆن ئەکتەری ناوداری هۆڵیود لە میانی چاوپێکەوتنێکی لە پۆدکاستی بەناوبانگی جۆ ڕۆگان ئاماژەی بەوەدا، "کە ئەزموونی سەیرکردنی فیلەمەکان لە سینەمادا بەرەو کاڵ بووەنەوە دەچێت" بۆ ئەمەش پلاتفۆرمی نێتفلێکس بە هۆکارێکی سەرەکی دەزانێت.
دایمۆن لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی ئاشکرا کرد نێتفلێکس داوا لە سینەماکاران دەکات کە شێوازی فیلمەکان بە سادەتر دابڕێژنەوە کە لەگەڵ بینەرانی ناو ماڵ بگونجێت، هەروەها دەشڵێت سەردەمی ستریمینگ( پرۆسەی داتا و دەنگ بە یەکەوە) خەریکە چۆنیەتی نووسین و ناوەرۆکی فیلمەکان لە قاڵب دەداتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەزموونی سەیرکردنی فیلمەکانی لە سینەماکان بەراورد کرد لەگەڵ بینینی فیلم لە ماڵەوە ئەوەی خستەروو، کە چۆن بینەرانی سەرقاڵ بەکار و دەوروبەر لە ماڵەوە کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکانی فیلمسازی و ناوەرۆکی فیلمەکانەوە هەیە و ناتوانین گرنگی زۆری پێبدەن، بە بەروارد بەوانەی لە سینەما وردتر سەیری فیلمەکان ئەکەن دەتوانن بڕیاری باشتر بدەن لەسەر ناوەرۆکی فیلمەکان هەروەها چوونە سینەما بۆسەیرکردنی فیلمەکان وەکو پابەندیەک بە چوون بۆ کلێسا ناوزەندکرد کە لە کاتی خۆیدا ئامادە دەبیت و گرنگی بە کات دەدرێت ئەمەش کاریگەری لەسەر ناوەرۆکی دروستکردنی فیلمەکان دروستکردووە.
پیشەسازی فیلم لەم ساڵانەی دواییدا بە تایبەتی دوای سەردەمی کۆڤید-19 گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بەهۆی پێشکەوتنی خێرای خزمەتگوزارییەکانی ستریمینگ وەک نێتفلێکس، ئەمازۆن پرایم ڤیدیۆ، دیزنی+، و ئێچ بی ئۆ ماکس. ئەم پلاتفۆرمانە چۆنیەتی بەرهەمهێنان و دابەشکردن و بەکارهێنانی فیلم و ناوەڕۆکی تەلەفزیۆنییان لە قاڵب داوتەوە، چونکە بینەران زیاتر بەرەو بینینی فیلمەکان لە ماڵەوە ئاراستە دەکرێن.
جێگەی ئاماژە پێدانە مات دامۆن ئەکتەرێکی دیاری سینەمایی هۆڵیودە بە رەچەڵەک ئەمریکیە،لە ساڵی (2007) لە ڕیزبەندی باشترین ئەستێرەکانی بانکی فۆربێسدا بوو، هەروەها لە ساڵی (2010) بوو بە یەکێک لەو ئەکتەرانەی خاوەنی زۆرترین داهاتە لە رێگەی فیلمەکانیەوە. لە هەمان کاتیشدا خاوەنی چەندین خەڵاتی ئۆسکارە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment