سووریا دەست بە پرۆسەی بەهەناردەكردنەوەی نەوت دەكات
ڕۆژی (2026/1/20) یوسف قەبلاوی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی سووریا ڕایگەیاند، حکومەت بە نیازە لە ڕێگەی بەشداریپێکردنی کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان و بەکارهێنانی کادری نیشتمانی، کێڵگە نەوتییەکان نۆژەن بکاتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، کێڵگەی عومەر کە نزیکەی 900 بیری نەوتی تێدایە، ئاستی بەرهەمهێنان تێیدا زۆر لە کورتی داوە، بە جۆرێک تەنیا 5 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێكدا، ئەمەش پێویستی بە پلانێکی خێرا هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان.
ئەو بەڕێوبەرە گوتیشی، لە ماوەیەکی کەمدا کێڵگەی عومەر دەبێتە موڵکی کۆمپانیاکەمان و پلانمان هەیە بۆ وەرگرتنەوەی سەرجەم بیرە نەوتییەکانی ناوچەکە و نۆژەنکردنەوەیان، هەروەها کۆمپانیا نوێیەکانی ئەمریکا ئارەزووی خۆیان پێشانداوە بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە گازییەکانی پارێزگای حەسەکە، ئەمەش لە چوارچێوەی فراوانکردنی وەبەرهێنانی بیانی لە کەرتی وزەدا.
لەبارەی دۆخی ئەمنیی کێڵگەکان، قەبلاوی ئەوەی خستەڕوو کە حکومەت لەگەڵ سوپای عەرەبیی سووریا لە هاوئاهەنگیدایە بۆ وەرگرتنی سەرجەم کێڵگەکان و دابینکردنی ئاسایش بۆیان، تاوەکو مەرجە تەکنیکییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانیان بڕەخسێندرێت، لە قۆناغی داهاتووشدا، دەست بە هەناردەکردنی نەوت دەكرێت و لەگەڵ پارێزگای دێرەزوور گفتوگۆ دەكەین بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی دەوروبەری کێڵگەکان.
کێڵگەی عومەر، بە گەورەترین کێڵگە دادەنرێت لە ڕووی ڕووبەر و بەرهەمهێنانەوە و لە کەناری رۆژهەڵاتی رووباری فورات هەڵکەوتووە. پێش ساڵی 2011 رۆژانە نزیکەی 80 هەزار بەرمیل نەوتی لێ بەرهەم دەهێنرا، بەڵام ئێستا بەرهەمەکەی لە 20 هەزار بەرمیل تێپەڕ ناکات، یەکێک بوو لەو کێڵگە نەوتییانەی بەپێی رێککەوتنە 14 خاڵییەکەی نێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا، ڕادەستی سوپای عەرەبیی سووریا کرا،
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment