میدیای تورکیا: هەسەدە و حکومەتی دیمەشق ڕێککەوتنێکی نوێیان واژۆ کرد تورکیە

نوچەنێت

لەکاتێکدا شەڕو پێکدادانەکان لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزە چەکدارەکانی سووریا بەردەوامە، تورکیا ڕایگەیاند، رێککەوتنێک لە نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق واژۆ کراوە و ڕەنگە ئەو رێککەوتنە ببێتە یەکگرتنەوەی تەواوی هێزەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/1/20) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، میدیای تورکیا لەرێگەی هەوڵێکی کەناڵی سانای سەر بە حکومەتی سووریا رایگەیاندووە، رێککەوتنێک لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی دیمەشق واژۆ  کراوە سەبارەت بە حەسەکە،  کاتژمێر (8:00)ـی ئێوارەی ئەمڕۆ رێککەوتنەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕە تورکیە، ڕەنگە ئەو رێککەوتنە ببێتە دەرفەتەکی نوێ بۆ کۆتایهێنان بەو گرژییانە و ببێتە یەکگرتنەوەی تەواوی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا، هەروەها ئەو ماڵپەڕە ئاشکراشی کردووە کە لە رێککەتنەدا بریارە مەزڵووم عەبدی وەک بریکاری وەزیری بەرگریی دەستنیشان بکرێت.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی رێککەوتنە دەشڵیت، "لەدوای ئەوەی حکومەتی سووریا بڕیاریدا نەچێتە نێو سەنتەری حەسەکە و قامیشڵۆ بەڵکو هێزەکانیان لە دەرەوەی ئەو شارانە جێگیر بکەن، هەروەها ماوەی چوار ڕۆژ دەدەنە هەسەدە بۆ ئەوەی پلانێکی نوێ بۆ یەکگرتنەوەیان لەگەڵ حکومەتی سووریا رێک بخەن."

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "لەچوارچێوەی رێککەوتنەکە هیچ هێزێکی سەربازیی نەچنە نێو گوندە کوردنشینەکان، هاوکات لەلایەن فەرماندە مەزڵووم عەبدی پارێزگاری حەسەکە دەستنیسان دەکرێت."

جگە لەو زانیارییانە ئەو ماڵپەرە تورکیا ئاشکرای دەکات، "هەر لەو رێککەتنەی نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکان ناوەکان ئاراستەی ئەنجومەنی گەلی سووریا بکرێت بۆ ئەوەی هاوشانی هاووڵاتیانی سووریا لە دەزگا حکومییەکان دابمەزرێندرێت و هێزەکانی سووریا دیموکراتیش دابەشبکرێت بەسەر وەزارەتەکانی بەرگریی و ناوخۆیی حکومەتی سووریا."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین