سێنتکۆم: دەستمان بە گواستنەوەی زیندانییانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای مەترسییەکانی هەڵاتنی چەکدارانی داعش لە زیندانەکانی سووریا، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا سێنتکۆم ڕایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەغدا پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بۆ عێراق دەستیپێکرد، لە یەکەم قۆناغدا ئەمڕۆ (150) چەکداری لە حەسەکەوە گواسترانەوە بۆ عێرا

ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/1/21) دوای دەنگۆی هەڵاتنی دەستگیرکراوانی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە، ئەمەریکا لەگەڵ عێراق رێککەوتن  بۆ گواستنەوەی (7000) چەکداری داعش لە سووریاوە بۆ عێراق، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا سێنتکۆم ڕاگەیێندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە پرۆسەیەکی نوێیان دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بۆ عێراق، ئەمەش بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە مانەوەیان لە شوێنێکی پارێزراودا.

سێنتکۆم لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، پڕۆسەکە دەستیپێکردووە و هێزەکانی ئەمەریکا بە سەرکەوتوویی (150) زیندانی داعشیان لە گرتووخانەیەکی حەسەکە لە سووریاوە بۆ شوێنێکی پارێزراو لە ناو خاکی عێراق گواستووەتەوە.

سەبارەت بە ئامانجی گواستنەوەی ئەو چەکدارانەی داعش بۆ عێراق سێنتکۆم ئاشکرای دەکات، کە ئامانجی کۆتایی ئەوەیە نزیکەی (7000) چەکداری دەستگیرکراوی داعش لە سووریاوە بگوازرێنەوە بۆ گرتووخانەکانی ژێر دەسەڵاتی عێراق.

لایخۆیەوە براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم زیاتر ڕوونی دەکاتەوە، ئێمە هەماهەنگی ورد لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکانمان دەکەین، بەتایبەت حکوومەتی عێراق و بە دڵەوە سوپاسی ڕۆڵیان دەکەین لە مسۆگەرکردنی تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش.

ئەو فەرماندەیە دەشڵێت، کە گواستنەوەی ڕێکخراو و پارێزراوی ئەم دەستگیرکراوانە زۆر گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی هەڵاتن لە گرتووخانەکان، کە دەکرێت ببێتە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ناوچەکە.

هەروەها لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، کە لە ساڵی (2025)دا، هێزەکانی ئەمەریکا و هاوبەشەکانیان زیاتر لە (300) ئەندامی داعشیان لە سووریا دەستگیرکردووە و لە هەمان ماوەدا زیاتر لە (20) چەکداریشیان کوشتووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین