سەرۆکی ئەمەریکا ڕێککەوتننامەی ئاشتی غەززەی واژۆ کرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمەریکا لە داڤۆس بە ئامادەبوونی سەرکردەکانی جیهان ڕێککەوتننامەی ئەنجومەنی ئاشتی غەززەی واژۆ کرد، ڕایگەیاند، "غەززە بنیات دەندرێتەوە و تەرمی بارمتەکان دەگەڕێندرێتەوە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/1/22) ماڵپەڕی (CBS News) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆڕبەندی داڤۆس ڕێککەوتننامەی ئاشتی غەززەی واژۆ کرد و باوەڕی وایە، "بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان، هەنگاوی بەرفراوان لە غەززە دەندرێت، وڵاتانی جیهان بە سەرکەوتنێکی گەورە دەگەن و کۆتایی بە جەنگ دێت و هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەست پێدەکات".

سەرۆکی ئەمەریکا، "سوپاسی ئەو وڵاتانەی کرد کە پەیوەندییان بە ئەنجومەنی ڕێککەوتنەکە کردووە چونکە بە گوتەی دۆناڵد ترەمپ ئەنجومەنەکە دەبێتە یەکێک لە گرنگترین دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان وا دەکات بە زووتری کات بارمتەکان بەڕێندرێنەوە".

لە لایەکی ترەوە، ماڕکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بوونی ئەنجومەنەکەی بە هەنگاوێکی بەردەوامی وەسف کرد، ڕایگەیاند، "ئیدارەی ترەمپ پێشبینی دەکات ئەندامەکانی زیاد بکات، زۆر وڵاتانی تر ئامانجییانە بەشداری بکەن لە داهاتوودا". 

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "جگە لە ئەمەریکا بەحرەین، مەغریب، ئەرجەنتین، ئەرمەنستان، ئازەربایجان، بەلجیکا، بولگاریا، میسر، هەنگاریا، ئەندۆنیزیا، ئوردن، کازاخستان، کۆسۆڤۆ، مەنگۆلیا، پاکستان، پاراگوای، قەتەر، سعودیە، تورکیا، ئیمارات و ئۆزبەکستان بەشداری ڕێککەوتننامەکەیان کردووە".

بە گوێرەی زانیارییەکان تا ئێستا هیچ کام لە هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی ئەمەریکا بەشداری ئەنجومەنەکەی نەکردووە و زۆربەیان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نیوان سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی ڕووسیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین