18 كه‌س له‌ عێراق نیشانه‌كانى كۆرۆناى هندیيان لێ ده‌ركه‌وتووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى له‌ هه‌واڵێكى به‌ په‌له‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، 18 كه‌س له‌وانه‌ى له‌ هندستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، نیشانه‌كانى كۆرۆناى هندییان لێ به‌ده‌ركه‌وتووه‌ و كه‌ره‌نتینه‌ كراون.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌  نۆى ئایار ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى له‌ هه‌واڵێكدا ده‌ڵێ، 18 كه‌س له‌وانه‌ى له‌ هند گیریان خواردبوو و به‌ فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت هاتنه‌وه‌ عێراق نیشانه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنایان تێدا به‌ده‌ركه‌وتووه‌ و كه‌ره‌نتینه‌ كراون.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ جیا له‌ هه‌واڵێكى به‌ په‌له‌ هیچ زانیارییه‌كى ترى ئاشكرا نه‌كردووه‌.

ماوه‌ى 20 رۆژ بوو به‌سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هندستان گیریان خواردبوو، هه‌فته‌ى رابردوو یه‌كه‌م كاروانى ئه‌وان به‌ فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌تى عێراق گه‌ڕانه‌وه‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین