هونەرمەندێكی كورد لە داری بەڕوو پەیكەری "كەزی" دروست دەكات
نوچەنێت: سنوور یاسین
هونەرمەندی پەیکەرتاشی کورد سامان هیدایەت لە لێداونێكدا سەبارەت بە دروستكردنی پەیكەری (کەزی ئافرەتانی شۆڕشگێڕی کورد) ڕایگەیاند، پەیکەری(کەزی ئافرەتانی شۆڕشگێڕی کورد) کە لەداری بەڕوو وەک هێمایەک بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان، دروستکراوە، بەرزی پەیکەرە دوو مەترە و (40) سانتیمەتریش تیرەکەیەتی. هەروەك دەشڵێت، داوام لێکراوە پەیکەری (کەزی ئافرەتانی شۆڕشگێڕی کورد) بکەم بە سیمبوڵی بەرخودانی ئافرەتانی کورد.
سەبارەت بە كاری داهاتووی هونەری سامان هیدایەت دەڵێت، ئەگەر لە داهاتوو هاوکاریی بکرێم، بەنیازی ئەنجامدانی پڕۆژەی هونەریی گەورە ترم، بەتایبەت پەیكەری كەزی، بەڵکو بە برۆنز ئەو کەزیە دروست بکەم و بیخەمە سەر چوار بەردی گەورە کە گوزارشت لەهەر چوار پارچەی کوردستان و تەواوی ئافرەتانی کوردستان دەکات لە هەر چوار پارچەدا.
جێگەی ئاماژەپێدانە، هونەرمەندی پەیكەرتاش، سامان هیدایەت كاكەیی، دەرچووی بەشی شێوەکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێرە، ماوەی چەند ساڵێكە دانیشتوی ئەڵمانیا ئەڵمانیا، تاوەكو ئێستا چەندین پڕۆژەی هونەریی پەیكەرتاشی لەو وڵاتە ئەنجامداوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment