ئەمەریکا لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كشایەوە
نوچەنێت
ڕۆژی شەممە (2026/1/24) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) کشایەوە کە زیاتر لە ساڵێکە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا باسی لە کشانەوەی وڵاتەکە لە ڕێکخراوەکە کردبوو. سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمەریکا شارەزایانی تەندروستی هۆشداری دەدەن و ڕایدەگەیێنن، "بەهۆی بڕیارەکەوە زیانی ملیاران دۆلار بە ڕێکخراوەکە دەگات". بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، "ئەم بڕیارەی ئەمەریکا کاریگەری دەکاتە سەر هەموو وڵاتانی جیهان، بەڵام هیوای گەڕاندنەوەی وڵاتەکە بۆ ڕێکخراوەکە هەیە".
شارەزایان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن بڕیارەکە چەندین لێکەوتەی بەدواوە دێت وەک، "لاوازبوونی گەیشتن بە دەستنیشانکردنی پەتاکان، کۆکردنەوەی زانیاری ورد دەربارەی وردەکارییەکانی پەتاکانی وەک ئەنفلۆنزا و کۆرۆنا کەمدەبێتەوە، بڵاوبوونەوەی پەتاکان بەشێوەیەکی فراوان، بەربڵاو و خێرا و نەتوانی چارەسەرکردنیان بە ئاسانی". لە لایەکی تریشەوە بەهۆی بڕیارەکەوە وڵاتانی وەک چین، ڕووسیا و هیندستان هەژموونی سیاسییان زیاتر دەبێت و کاریگەرییان زیاتر دەبێت لەسەر بڕیارە تەندروستییە جیهانییەکان و ئامانجیان زیاتر دەپێکن.
بە هۆی كشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕێکخراوەکە بەشێکی زۆری بودجەکەی لەدەست دەدات، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆ کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەم وڵاتانە دەبێت کە لە ڕووی تەندروستییە پشت بە ڕێکخراوەکە دەبەستن بە تەواوەتی لە ڕووی ماددی و تەندروستییەوە.
لە (1948)وە ئەمەریکا یەکێک لە وڵاتە دامەزرێنەرەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بووە و گەورەترین پاڵپشتیکاری دارایی ڕێکخراوەکە بووە، بەڵام لە ئێستادا ئیدارەی ترەمپ ئەم بڕیارەی سەبارەت بە دەرچوون لە ڕێکخراوەکە داوە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment