سووریا درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە ڕەتدەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

حكومەتی سووریا ماوەی درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕەتدەکاتەوە، كە بەپێی ڕێككەوتنێكی پێشوەختە ئەمڕۆ ئاگربەستەكە كۆتایی دێت.

ڕۆژی شەممە (2026/1/24) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی سووریا هەموو ئەو هەواڵانە ڕەتکردەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن، "دیمەشق ڕازی بووبێت بە درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)".

ڕۆژی سێشەممە (20-01-2026)، ئاگربەست لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەت دیمەشق بۆ چوار رۆژ راگەیێندرا، کە وەک بەشێک بوو لە لێکتێگەیشتنێکی فراوانتر لە نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات پاش چەند ڕۆژێک لە پێکدادان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. دواتر هەردوولا پابەندبوونیان بە بەردەوامی گفتوگۆکان کرد وەستاندنی شەڕ و گرژیییەكان.

ئەم گوتانەی حکومەتی سووریا لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی فرانس پرێس ڕاگەیاند، "سەرچاوەیەک لە حکومەتی سووریاوە باسی لە درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات کردبوو بۆ ماوەی مانگێک و بەردەوام بوونی تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنێکی سیاسی پەسەند دەکرێت لەلایەن هەردوولاوە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین