وادەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆماری عێراق ڕاگەیێندرا
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (25/1/2026) د. شاخەوان عەبدوڵڵا سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە (27/1/2026) کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەم مەبەستە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی هەموو فراکسیۆنەکاندا کراوە، ڕاشیگەیاند، لەگەری بەڕێوەنەچوونی دانیشتنی پەرلەمان دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی چوارشەممەی هەمان هەفتە دوا دەخرێت و لەبارەی بڕیاری دانیشتنەکانیشەوە گووتی، کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمان، دەبێت لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقەوە بڕیاری لەسەر بدرێت.
دوای ئەوەی ڕێگە بە بەربژێران درا خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید بکەن، تا ڕۆژی (5/1/2026) نزیکەی 81 کەس سیڤی خۆیان پێشکەش کرد و لەم ژمارەیەدا ئێستا (18) کەس ماونەتەوە کە ئەوانیش "د. عەبدوڵڵا محەممەد عەلی عەلیاوەیی، فوئاد محەممەد حوسێن بەکی، نزار محەممەد سەعید محەممەد، شوان حەوێز فەریق نامیق، ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد، حوسێن تەها حەسەن محەممەد سنجاری، نەجمەددین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵڵا، ئاسۆ فەرەیدوون عەلی، سامان عەلی ئیسماعیل شاڵی، سەباح ساڵح سەعید، ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین هەلیوی، سەردار عەبدوڵڵا مەحموود، موسەننا ئەمین نادر، خالید سدیق عەزیز محەمەد، ئازاد مەجید حەسەن، رافع عەبدوڵڵا حەمید موسا، سالم حەواس عەلی ساعدی، لەتیف محەممەد جەمال ڕەشید"ن.
بەپێی ماددەی 70ی دەستووری عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەبێت دوو لەسەر سێی کۆی ئەندامانی پەرلەمان (219 پەرلەمانتار) ئامادەی دانیشتنەکە ببن و ئەو کاندیدەی دەبێت بە سەرۆک کۆمار لە گەڕی یەکەمدا پێویستی بە (219 دەنگ) هەیە، دوای ئەوەی یەکێک لە کاندیدەکان زۆرینەی دەنگەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەدەستهێنا، وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق ڕادەگەیەنرێت و سوێندی دەستووری دەخوات بۆ دەستبەکاربوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment