یەکەمین پێشانگای زێڕ و خشڵ لە عێراق کرایەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

یەکەمین پێشانگای زێڕ و خشڵ لە پایتەختی عێراق کرایەوە، (29) کۆمپانیای عێراقی، عەرەبی و نێودەوڵەتی لە پێشانگاکەدا بەشدارن، ئامانجیان پشتیوانیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و فراوانکردنی هەماهەنگییە ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانە.

ڕۆژی یەکشەممە (2026/1/25) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی خشڵ بە سپۆنسەری وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەغدای پایتەختی ئەم وڵاتە کرایەوە، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، کۆمپانیاکانی پسپۆڕی بەرهەمهێنان، بازرگانانی خشڵ و چەندین دیزاینەری بەناوبانگ بەشدارن لە پێشانگاکەدا.

فەلاح شەمەڕی، سەرۆکی کۆمپانیای یونایتد بۆ پێشانگا و کۆنفرانسەکان کە هاوکات یەکێکە لە ڕێکخەرانی پێشانگاکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "پێشانگاکە بە بەشداری کۆمپانیاکانی تورکیا، ئێران، سعودیە و ئیمارات بەڕێوەدەچێت، کۆمپانیا جیهانییەکان بە بەهای گرنبەها خشڵی جۆراوجۆریان هێناوەتە پێشانگاکە.

لە لایەکی ترەوە ئیبراهیم ڕەزایی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایەکی دروستکردنی قالبی خشڵ کە لە پێشانگاکەدا بەشداربووە ڕایدەگەیێنێت، "کۆمپانیاکەیان زۆر ئامێری خشڵی هێناوەتە پێشانگاکە تا نمایشیان بکات و لە داهاتوودا هەماهەنگی زیاتر بکات لەگەڵ کۆمپانیاکانی تردا و ئامێری پێشکەوتوو لە پێشانگاکەدا نمایش بکات چونکە پێشانگاکە بۆ نمایشکردنی خشڵی هونەرییە کە ڕەنگدانەوەی کولتوور و کەلەپووری وڵاتەکەیە".

لە پێشانگاکەدا چەندین جۆری نمایشکردنی خشڵ، سیمینار، دوایین پێشهاتەکانی بازاڕی جیهانی سەبارەت بە خشڵی مۆدێرن، پارچەی دەستکرد و چالاکی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، هەروەها پڕۆژەی داهێنەری تاکەکەسی پیشان دەدات و بەشداربووانی پێشانگاکە بڕوایان وایە کردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانە هەماهەنگییەکانی نێوان بازرگانان، وڵاتان و دڵخوازانی خشڵ زیاتر دەبێت و دەرفەتێک دەبێت بۆ زیاتر لێک نزیک بوونەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین