ژمارەیەك کەسایەتیی تورکیا سەردانی ئیسرائیلیان لێ قەدەغە دەكرێت تورکیە

نوچەنێت

کێشەی نێوان تورکیا و ئیسرائیل بەردەوامە، حکومەتی ئیسرائیل بەهۆی پشتیوانی لە غەززە و ئەنجامدانی گرتبوونەوە لەدژی وڵاتەکەی بڕیاریدا (29) کەسایەتیی بەناوبانگی تورکیا چوون بۆ ئیسرائیلیان لێ قەدەغە بکات، لەنێویانیشدا بیلال ئەردۆغان، کورەکەی سەرۆک کۆماری تورکیای تێدایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/1/25) ماڵپەڕی (evrensel) بڵاویکردەوە، هەفتەی ڕابردوو لەسەر پێشنازی وەزیری کاروباری ڕەوەند و بەرەنگاربوونەوەی دژە جوولەکە،  ئیسرائیل چەند واژۆیەک کۆکرایەوە لەدژی (29) هاووڵاتی تورک چوونیان بۆ ئیسرائیل لێ قەدەغە بکرێت، لەنێو ئەو کەسانەدا دیارترینیان بیلال ئەردۆغان کوری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای تێدایە، هەروەها هەریەک لە بوڵەنت یلدرم، سەرۆکی دەزگای فریاگوزاری مرۆیی و عەلی ئەرباش سەرۆکی پێشووی بەڕێوەبەری کاروباری ئاینی تورکیا و چەند سەرکردەی ئەکادیمی و ڕۆژنامەنووس و کەسایەتیی ئاینیشی تێدایە. 

سەبارەت بەو بڕیارە، چیکلی وەزیری کاروباری ڕەوەند و بەرەنگاربوونەوەی دژە جوولەکە  لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کەسانەی ناویان لەو لیستەهاتووە بە ئاشکرا بایکۆت و دژایەتی ئیسرائیلیان راگەیاندووە، هەروەها بە هەموو توانایان دژ بە ئیسرائیل خۆپیشاندان و گرتبوونەوەیان بۆ پشتیوانیکردن لە غەززە کردووە، ئەو بریارەش لەدوای ڕەزامەندی لەلایەن نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەچێتە بواری جێبەجێکردن. 

لە ڕاگەیێندراوەکدا ئەو وەزیرە هەڵمەتەکانی تورکیا دژی وڵاتەکەی و ناوی تورکیا بە "دەوڵەتی دوژمن" ناو دەبات و دەشڵێت، ئیسرائیل بەرانبەر بەو پێشێلکارییانە بێدەنگ نابێت، لە نزیکەوە چاودێری بەئامانجگرتنی وڵاتەکەمان دەکەین.

جێگەی باسە، تورکیا لەدوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین، پشتیوانی لە خەڵکی غەززە دەکات و هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە پچراندووە، هاوکات تورکیا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حەماس هەیە و ڕۆلێکی کاریگەری هەبوو لە رازیکردنی حەماس بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی حەماس و ئیسرائیل. لەگەڵ ئەوەش بیلال ئەردۆغان کوری سەرۆکی تورکیا چەندین چالاکی و رێپێوانی بۆ پشتیوانیکردن لە غەززە رێکخستووە و لەیەک ڕۆژی ساڵی نوێ لە ئەستەنبۆڵ گەورەترین گرتبوونەوەی ئەنجامدا دژی حکومەتی ئیسرائیل. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین